تەژەکە-ئە: بانگەوازی خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین
تەژەکە-ئە سەبارەت بە چالاکییەکانی ٢٥ و ٢٦ی کانوونی دووەم بانگەوازی بەشداربوون و خاوەنداری لە ڕۆژئاوا کرد.
تەژەکە-ئە سەبارەت بە چالاکییەکانی ٢٥ و ٢٦ی کانوونی دووەم بانگەوازی بەشداربوون و خاوەنداری لە ڕۆژئاوا کرد.
بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بەشداربوونی لە چالاکییەکانی ٢٥-٢٦ی کانوونی دووەمی کرد. تەژەکە ڕایگەیاند؛ "بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنە سەر دەسەڵاتی هەتەشە، پڕۆسەی هاوسەنگیەکان لە سوریادا گۆڕانی بەسەردا هاتووە، لە لایەک ئەکتەرە هەرێمیەکان پشت بە هێزی سەربازی خۆیان دەبەستن و لە لایەکی دیکەشەوە هێزەکانی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان هەوڵی دیپلۆماسی دەدەن. لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا گەلی ئێزیدی، عەرەب، کورد، ئەرمەن و تورکمان پێکەوە بۆ بنیاتنانی مۆدێلێکی بەرێوەبەری دیموکراتیک هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆریان داوە و بۆ پاراستنی ئەم سیستەمە تێکۆشانێکی مەزن بەرێوە دەبەن. بەڵام ئەردۆغانی فاشیست و هاوتەریبەکانی کە زۆرجار لە دژی دەستەکەوتەکانی گەلی کورد، دەست بەهێرش دەکەن و بەمەبەستی چۆڵکردنی هەرێمەکە، گۆڕینی دیمۆگرافی و داگیرکاری گەلانی ناوچەکەدا بوردوومان دەکەن. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری چەتەکانی سوپای نیشتمانی، ئەلنوسرە، داعش و جیهادییە چیچانیەکان کە بە پارە بەکار دەهێنرێن، پلانی کۆمەڵکوژی نوێ لە دژی هەرێمی خۆبەرێوەبەری دادەنێت و هەوڵ دەدات وەک ساڵی ٢٠١٤ درێژە بە کۆمەڵکوژی گەلی کورد بدات.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا وەها وتراوە:
"هەموو جیهان ئاگادارن سیستەمێک کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، لە ساڵوەگەڕی ئازادکردنی کۆبانێدا دامەزرا، دیسان لە مەترسیدایە. دەزانن لەو هەرێمەی کە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک لەلایەن ڕێبەرایەتیمانەوە لەوێ ژیانی پێدەکرێت، ڕێگەی بە سیستەمی سەرمایەداری و ئەو شێوە دەسەڵاتدارییە نەدا. بۆیە بە بێدەنگییەوە چاوی لێدەکەن و بە بێدەنگیان کردەوەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕەوا دەکەن. هەروەها یاسا نێونەتەوەییەکان بەکار ناهێنن و چاوی خۆیان لە بۆردومانکردنی قوتابخانە، نەخۆشخانە، پەرەستگا و کۆگاکانی دانەوێڵە و هەروەها بەنداوەکان دادەخەن.
بەم هێرشانە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە بنەڕەتدا شۆڕشێکی ژنانە، ئامانج لەناوبردنی خۆپاراستنی ژنان و سەپاندنی دەسەڵاتدارییە بەسەر دەستکەوتە کۆمەڵایەتی، سەربازی و سیاسییەکانیدا. ئەوان دەیانەوێت بازاڕی کۆیلە بکەنەوە و ژن بکەنە غەنیمەتی شەڕ و بە کوشتنی ژن کۆمەڵکوژی ژنان پێک بهێنن.
بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکان بانگەوازی کرا
دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە هەرێمێک کە سیستمی دیموکراتیکی تێدا دامەزراوە و شۆڕشی ژنانی تێدا پراکتیزە دەکرێت و گەلان دەتوانن بە یەکسانی تێدا بژین، قەیران و ناکۆکی دروست بکات. گەلانی هەرێمەکە و ژنانی ناوچەکە بەگشتی بەرەنگاری ئەم هێرشانە دەبنەوە و خاوەنداری لە ڕۆژئاوا دەکەن. بەدڵنیایی ڕزگارکردنی کۆبانێ، وەک ڕەمزی بەرخۆدان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرنگی خۆی دەپارێزێت.
لەسەر ئەم بنەمایە، له چوارچێوەی چالاکییە جیهانیەکاندا کە له ٢٥ و ٢٦ی کانوونی دووەم بەڕێوە دەچێت، دەنگی خۆمان دژی جینۆسایدی ژنان، ڕەگەزپەرەستی، شەڕ و چەوساندنەوە بەرز دەکەینەوە و بۆ ئەوەی بڵێین بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا بەرخۆدانی ئێمەیە، دەڕژینە شەقامەکان. لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە گەلی هێژامان، ژنان و گەنجان، دامەزراوە دیموکراتیکەکان و دۆستانمان دەکەین بە بەشداریان لە چالاکییەکان یەکگرتوویی خۆیان بەهێزتر بکەن."