بە دیمەن

لە جنێف هێرشەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا

لە شاری جنێفی سویسرا کوردان لە دژی هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر خەڵکی مەندی کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگرییدان چالاکییان ئەنجامدا.

کوردستانیان وەڵامی بانگەوازییەکەی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی جنێڤ (جەدەکە-ج)یان دایەوە و لە نیوەشەودا لە پێش وێستگەی شەمەندەنەفەری ناوەندی کۆبوونەوە.

جەماوەری گەل لە دژی هێرشە کۆمەڵکوژ و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین بە بەرزکرنەوەی ئاڵاکانی پەکەکە و یەپەژە، یەپەگە، وە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و  بە درووشمی 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا' هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی جەدەکە-ج حەسەن ئینجی قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر جەماوەری گەل و وتی: "لەم هێرشانەدا چەندین کەس کۆمەڵکوژ کراون. پێویستە جیهان لە دژی ئەم هێرشانە بوەستێتەوە."