کاروانی جەزیرە لە بەنداوی تشرین بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازییان لێ کرا
سەدان هاوڵاتی بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە کانتۆنی جەزیرەوە گەیشتنە گۆڕەپانی چالاکییەکە، کاروانەکە لەلایەن ئێشکگرانەوە بە هەڵپەڕکێ و جۆشێکی مەزن پێشوازی لێ کرا.
سەدان هاوڵاتی بۆ پشتیوانی بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین لە کانتۆنی جەزیرەوە گەیشتنە گۆڕەپانی چالاکییەکە، کاروانەکە لەلایەن ئێشکگرانەوە بە هەڵپەڕکێ و جۆشێکی مەزن پێشوازی لێ کرا.
سەدان کەس لە شارەکانی قامیشلۆ و تربەسپی و عامودای سەر بە کانتۆنی جەزیرە سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ پشتیوانی ئێشکگری گەل لە بەنداوی تشرین، ئەم بەیانییە کەوتنەڕێ.
سەرەڕای هێرشی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بەپێداگرییەوە خۆیان گەیاندە بەنداوی تشرین. کاتێک کاروانەکە گەیشتە گۆڕەپانی بەرخۆدان، دەوڵەتی تورک و چەتەکانی دەوروبەری تشرینیان تۆپباران کرد. بەرخۆدەرانی تشرین بە هەڵپەڕکێ و جۆشوخرۆشەوە و لەژێر تۆپباراندا پێشوازیان لە کاروانەکەی جەزیرە کرد.
جۆشی گەل تا درەنگانێک بەردەوام بوو. بەردەوام درووشمی "بژی بەرخۆدانی تشرین" بەرزکرایەوە.