لە ئیدر لە دژی داگیرکاری ڕێپێوان کرا
لە ئیدر بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوان کرا.
لە ئیدر بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوان کرا.
لە ئیدر لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانیی سووریا (SNA) لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. جەماوەری گەل لە بەردەم بینای ڕێکخراوی شاری پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کۆبوونەوە و پاشان بە بەردەم مۆنۆمێنتی ئاشتیی موسا عەنتەر ڕێپێوان. لە ڕێپێوانە جەماوەرییەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "نا بۆ شەڕ، ئێستا ئاشتیی" بەرزکرایەوە.
'دەبێت ستاتۆی ڕۆژئاوا دانی پێدا بنرێت'
لە دوای ڕێپێوانەکە پەرلەمانتاری ئیدرێی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) یەڵماز هون ئاماژەی بەوەکرد کە لە لایەک چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی دروست دەبێت و لە لایەک سیاسەتی شەڕ بەردەوامی پێ دەدەن و گوتی: "دەسەلاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و بە دەیان شەهید کەس دەکرێت. دیسان قەیوم لەسەر شارەوانییەکانمان دەسپێنرێت. هەموو ڕۆژێک کورد دەبێت بە ئامانجی هێرشی درۆنی چەتەکان. کوردان لە ٢٠١٤ داعشیان تێک شکاند و ژیانێکی یەکسانیان دامەزراند. هەربۆیە هەموو جیهان قەرزاری گەلی کوردە. ڕۆژئاوا شوێنێکە بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلی کورد و دۆستەکانی دامەزرا". پەرلەمانتاری ئاگری هەڤاڵ بۆزداغ گوتی: "گەلی لە ڕۆژئاوا بەرخۆدان دەکات. گەل بۆ ژیانێکی هاوبەش بەرخۆدان دەکات. مافی کەس نییە لە بەرانبەر ئەمەدا ناڕازی بێت و داگیرکاری بکات. هێرشی لەسەر بەنداو و بۆردوومانکردنی نەخۆشخانە واتای چیە؟ ئەخلاقی شەڕی هەبێت ئەمە ئەنجام نادات. ئێوە ناتوانن هێرش بکەنە سەر خەباتکاران و ڕاگەیاندنی ئازاد. بە شەهیدکردنی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازاد دەیانەوێت ڕاستییەکان ڕانەگەیەنن، شەهید کردنی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازادی واتای چیە؟ دەمانەوێت تەواوی هێرشەکان بوەستێت و ژینگەیەکی ئاشتییانە دابمەزرێت".