ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو: ناتوانن تێکمان بشکێنن
ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو ڕەیحان حاجیئۆغلۆ گوتی: "ئەم سیاسەتە ناتوانێت تێکمان بشکێنێت. هەمیشە ڕاستی دەڵێین".
ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو ڕەیحان حاجیئۆغلۆ گوتی: "ئەم سیاسەتە ناتوانێت تێکمان بشکێنێت. هەمیشە ڕاستی دەڵێین".
دەربارەی ٦ ڕۆژنامەنووس کە لەوان، ئەستەنبوڵ و مێرسین دەستبەسەرکران بڕیاری سنووردارکردنی پارێزەران درا.
ڕۆژنامەنووس ڕەیحان حاجیئۆغلۆ کە لە وان دستبەسەرکرا لەگەڵ پارێزەرکەی ئۆزکاپلان چاوپێکەوتنی کرد. ڕاگەیاندرا کە دۆخی تەندروستی ڕەیحان حاجیئۆغلۆ باشە.
ڕەیحان حاجیئۆغلۆ ئەم پەیامەی نارد: "ئەم سیاسەتە ناتوانێت ئیرادەمان تێکشکێنێت. هەمیشە ڕاستییەکان دەڵێین. بیر لە شوێنی ژیان ناکەینەوە. بۆ ئاشكراکردنی ڕاستییەکان گرنگی بە جێگەی ژیان نادەین و ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نابێت".
پارێزەر ژیان ئۆزکاپلان گوتی موەکیلەکەی ڕۆژی دوو شەممە لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و ڕەنگەوە لێدوان دەداتە داواکاری گشتیی ئیستەنبول.