چالاکوانی دروزی: کردەوەکانی هەتەشە قبوڵ ناکەین
چالاکوانی دروزی ڕاقیە مەشعەل ئەل شایر ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی جیهادی هەتەشە لە دژی گەلان و ژنان قبوڵ ناکەن و گوتی: "مافی هەموو ژنانە لە کایەکانی ژیان و لە نێو هەلومەرجی ئارامییدا بەشداربن و بژین".
چالاکوانی دروزی ڕاقیە مەشعەل ئەل شایر ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی جیهادی هەتەشە لە دژی گەلان و ژنان قبوڵ ناکەن و گوتی: "مافی هەموو ژنانە لە کایەکانی ژیان و لە نێو هەلومەرجی ئارامییدا بەشداربن و بژین".
دەسەڵاتی تەحریر شام (هەتەشە) کە لە سووریا دەسەڵاتی بە دەستهێنا، پێشێل کردنی مافی ژنان و ژیانی گەلانی بەردەوامە. سیاسەتی یەکتاپەرستی، ئیسلامی ڕادیکاڵ و جیهادیستە کە ناسنامە و کەلتووری گەلان لەبەرچاو ناگرێت. چالاکوانی دروزی ڕاقیە مەشعەل ئەل شایر بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە سیاسەتی جیهادیستی هەتەشە قبوڵکراو نییە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنان لە سوەیدا پێشەنگی تێکۆشانی ئازادی دەکەن.
'گەلانی سوەیدا دەتوانن خۆیان بەڕێوەببەن'
ڕاقیە مەشعەل ئاماژەی بەوەکرد کە لە شاری سوەیدا پەیوەندییەکان لەگەڵ هەتەشە تەنها لەسەر بنەمای پاراستنی ژیانی ڕۆژانەیە و گوتی: "شاندی هەتەشە بۆ دۆخی خزمەتگوزاری سوەیدا هاتوون. هەروەها نوێنەرێکیان لە شارەکە هەیە کە کاری ڕۆتینی شار بەڕێوەدەبەن."
وتیشی: "لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، گروپێکی هەتەشە بۆ پاراستن و ئارامی هەوڵیدا بێتە سوەیدا، بەڵام ڕێگە نەدرا کە ئەو گروپە بێنە شارەکە و گەڕانەوە. لە سوەیدا خەباتێکی سیاسی لە ژێر چاودێری هەتەشە بەرێوەدەچێت. سەرۆکی دروزەکان شێخ حیکمەت ئەل-حجری یەکسەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردبوویەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا کە چەک دانانێن و هەتاوەکو مافی گەلان مسۆگەر نەکرێت. هەنگاوی کۆتایی چەکداماڵینە".
'نابێت ژنان پشتگوێ بخرێن'
ڕاقیە مەشعەل لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "مافی ژنانە کە لە هەموو کایەکانی ژیان و لە نێو هەلومەرجی یەکسان بژین و بەشداری ژیان بن. تێکۆشانی ژنان لە سووریا بە ساڵان بەردەوامە. حساب بۆ ئەو تێکۆشانانە ناکرێت. ژنان بۆ داهاتووی سووریا هەنگاوێکی گەورەیان هاویشت. ئەگەر نمونەیەکی ئاشکرا بدەین، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتیی سووریا ژنان کە بە ساڵان تێکۆشان و تێدەکۆشن دەستکەوتیان بە دەستهێنا، هەیە".
'ژنانی سووریا پێکهێنانی هەتەشە قبوڵ ناکەن'
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو لە دژی رێبازەکانی هەتەشەیە لەسەر ژنان و گوتی: "لە سوەیدا و لە گۆڕەپانی کەرەما گردبوونەوەی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو. ژنان و گەلی دروزی کە سەپاندنەکانی ڕژێمی بەعسی قبوڵ نەکرد، سەریس بۆ ئیدارەی هەتەشە نەوی ناکات. لە داهاتووی سووریا نوێ پێویستە ژنان پیشەنگ بن. دەبێت دەستوور و مافەکانی خۆیان بە دەستی خۆیان بنوسن".
'دەبێت مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە سووریا جێبەجێ بکرێت'
ڕاقیە مەشعەل لە کۆتایی قسەکانییدا باسی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و گوتی: "مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، لە جیهان دەنگی داوەتەوە. مۆدێلێکی زۆر پێشکەوتووە و ئایدیاڵە. دەبێت مۆدیلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە تەواوی سووریادا ببێ بە میراتی".