بە دیمەن

لە تۆرینۆ چالاکی بۆ ڕۆژئاوا ئەنجامدرا

لە تۆرینۆ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا چالاکی دەنگ هەڵبڕین ئەنجامدرا.

لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا چالاکی هەڵبڕین ئەنجامدرا. دەسپێشخەریی (Defend Kurd) و دۆستانی گەلی کورد بەشداری چالاکییەکە بوون. وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە بەرزکرایەوە.

لە چالاکییەکەدا پەیامی پشتیوانی درا، تیشکخرایەسەر گرنگی دەنگ هەڵبڕین بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا.

لە چالاکییەکەدا چەندین بڵاوکراوە دابەشکران. دووپاتکرایەوە، دەبێت پشتیوانی بۆ گەلی کورد بەهێزتر بکرێت.