لە ئەڵمانیا ڕۆژنامەنووسانی شەهید یادکرانەوە

ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدکران، لە شاری نوی ئەلمی ئەڵمانیا یادکرانەوە.

ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کە ١٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدکران، لە شاری نوی ئەلمی باشووری ئەڵمانیا یادکرانەوە.

چالاکییەکە لەلایەن دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان و بێسەروشوێنانی (کۆماو) و فیدراسیۆنی کوردستان (فەد_گەل) ئەنجامدرا و زۆرکەس لە شا و شارۆچکەکانی دەوروبەرەوە بەشداربوون.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن، لە وتەی دەسپێکدا دووپاتکرایەوە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد ئەنجام دەدرێت، وە شەهیدکردنی نازم داشتان و جیهان بیلگین شەرمەزارکرا.

سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ٢ ڕۆژنامەنووسەکە نیشاندرا.

هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرا و داواکرا بکوژانی ڕۆژنامەنووسان سزا بدرێن. دووپاتکرایەوە پێویستە لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی هێرشی ١٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بۆ سەر نازم داشتان و جیهان بیلگین بکرێت.

لە چالاکییەکەدا پانکارت دەربارەی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان هەڵگیرا.