کورد و تورک خوشک-بران، بەڵام گەر کوردان بمرن باشترە!

دووژمنایەتیکردن لە گەڵ کوردان مەجبووری دەکات هەموو شتێک قبوڵ بکات. لە کوتاییدا تورکیا بەشداری پڕۆژەی ئاشتی ئیسرائیل دەبێت و خوشک-برایەتی نێوان کورد و تورک ئەوپەڕی دەبێتە مەزەی ئەم کارە.

لە ئێسادا حکومەتەکەی ئەردۆغان ڕای گشتی بە خوشک-برایەتی نێوان کورد و تورکەوە سەرقاڵ دەکات. ئەمە وەک پڕۆژەیەکی گەورە پێشکەشی گەل دەکات. باسی مێژوو دەکات. بەڵام ڕووداوەکانی ئێستا لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی کورد و تورکەوە بەڕێوەناچێت. پێچەوانەی ئەوە بە شێوەیەکی کراوە دووژمنایەتی کوردان دەکرێت. پرسەکانی کورد و چ جۆرە چارەسەکردنێک درووستبێت با هەموو لەلایەک دانێین، نابێت مرۆڤ ڕێگەبات ئەو ڕاستییە مێژوویە پێچەوانە بکەنەوە و گەل فریووبدەن. بۆ ئەوەی حەقیقەتەکە لە بیرکرنەوەماندا بمێنیتەوە، دەبێت ڕاستییەکان ئاشکرا بکەین.

دەوڵەتی تورک بۆ چەوساندنەوە و سەرکەوتکردنی کوردان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی وەک داعش، قاعیدە و بەرەی نوسرە هاوپەیمانێتی درووستکردووە، لە کاتێکدا ئەم ڕێکخراوانە هەڵگری زیهنییەتێکی تاریکی جیهانین و لە دژی مرۆڤایەتی هەموو جۆرە تاوانێکییان کردووە. هەموو کارێکی کردووە بۆ ئەوەی بەم هێزە کۆکراوانەی جیهان بەرداتە گیانی کورد. یەکڕیزی و خوشک-برایەتی لەگەڵ کورداندا لە لایەک، تەنانەت لە سووریادا نەیویست ببێتە درواسێیش. تەواوی سنوورەکانی تورکیا لەدەستی داعشدا بوو، بەڵام ئەردۆغان هیچ نیگەرانییەکی نیشان نەدا.بە پێچەوانەوە هەموو سنورەکەی بە ڕووی داعش و ڕێکخراوە توندڕەوەکانی دیکەدا کردەوە. سووریا پەلێکێشی ناو شەڕێکی خوێناوی کرد. کاتێک کە کوردان خۆیان ڕێکخراوکرد، بەرخۆدانیان کرد و داعشییان لە سنوورەکە وەدەرنا، ئەو کاتە تورکیا دەستی بە هاوارکرد و گوتییان، 'سنوورەکانمان لە مەترسیدایە'. سنوورەکانی هەموو دیوار ڕێژ کرد و خستینە ژێر کامێرای چاودێرییەوە.

هەموو جیهان بەرەی نوسرە و داعشی بە تیرۆرست ڕاگەیاند. تورکیاش ناچاربوو بیانخاتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام هیچ کاتێک دەستبەردرای هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئەم گرووپانە بەرنەدا. لە ئیدلیب ساڵانێک ئەل نوسرە و ڕێکخراوەکانی دیکەی پاراست. لەگەڵیاندا بوو. ئەرۆدۆغان ئەوەندە لە هەلەکە سەمادا بوو، کاتێک داعش هێرشی سەر کۆبانێی کرد وەک هێزەکانی سەرکەوتبێت بە دەربڕینی "کۆبانێ کەوت، لە کەوتندایە" بە دڵخۆشییەوە لێدوانی دەدا.

ئەل نوسرە ناوی خۆی گۆڕی و کردی بە هەتەشە. لە ئێستادا هەتەشە لەسەر دەسەڵاتی سووریایە و بۆ تورکیاش لە گەورەکردنی رۆڵیناندایە. ئەوەندە پەیوەندی دانێت لەگەڵییاندا وەک نیشانی دەدات کە سووریای خستبێتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. هەتەشە بە ئێستاشەوە لە ناو لیستی تیرۆری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا و ئەورووپادایە. ئەوەی ئەم لیستە چەنێک یاسای و سیاسییە ئەوە بابەتێکی دیکە. بەڵام ئیدارەی ئەردۆغان لە ئێستادا خۆی لەبەرچاوی هەتەشە شیرین دەکات. وەک ئەوەی یەک ئایندەیان هەبێت بە وەسفکردنیانەوە سەرقاڵە. لە پاشا زیاتر لە پاراستنی پاشادان.

لە تورکیادا باسی ئەدەبیاتی خوشک و برایەتی تورک-کوردان دەکەن، لە سووریاشدا هەوڵدەدەن هاوکاری هەتەشە بکەن و قسەدە لەناوبەرن. سووریا ئەوەندە دووچاری کێشەی قورس بووە، هەموو هێزەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ بانگەوازیی دەکەن، بەڵام تورکیا خۆی لە هەموو ئەم داواکارییانە کەڕکردووە و بەردەوامی دەدات بە هێرشەکانی لە دژی قەسەدە. بەشێوەیەک لە هۆش خۆی چووە بە بەردەوامی بۆردوومانی بەنداوی تشرین دەکات. گەل لەوێن و هەوڵدەدەن ببنە رێگر لە بۆردوومانەکان، بەڵام تورکیا هێرشی سەر گەل دەکات. تا ئێستا چەندین جار بۆردوومانی گەلی کردووە و چەندانی شەهید و بریندار کردووە.

کاتێک ترامپ لە هەڵبژاردن سەرکەوت، ئەردۆغان و هاوڕێکانی دڵخۆش بوون. وەها حیسابیان دەکرد کە ترەمپ سەربازەکانی خۆی لە سوریا دەکشێنێتەوە و لەگەڵ ئەودا ڕێک دەکەوێت و کۆتایی بە کوردان دەهێنیت. ئێستە دەزانن پرۆسەکە بەو جۆرە ناچێتەپێش، بەڵکو مەترسییان لەپێشەوە. وەزیری نوێی دەرەوەی هەڵبژێدراوی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ ڕایگەیاند نیازیان نییە هێزەکانیان بکشێننەوە و بەردەوام دەبن لە پشتگیریی قەسەدە. هەروەها هۆشداری دا بە ئەردۆغان ئەم قۆناغە ڕاگوزەرەی سوریا وەک دەرفەتێک نەقۆزێتەوە و هەوڵی هێرشکردن نەدات.

ئایا ئەردۆغان گوێ بەم هۆشداریانە دەدات؟ نەخێر. بە قسەی وی، ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا هەڵوێستی چالاکییان لەسەر پرسی کورد نابێت. ژیانیان لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەسەر قازانج بەندە. ئەردۆغان باش لەم بابەتە تێگەیشتووە. بەڵام هێشتا دەزانێت کە ڕەوشی سوریا بە دڵی ئەو ناچێتەپێش. ئەوان دەیانگوت "قەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەر بەگوێرەی هاوسەنگیی پێشوو دامەزرا و خۆی ڕاگرت. ئێستە ئەم هاوسەنگییە هەڵوەشاوەتەوە و حکومەتێک هەیە، واتە هەتەشە، کە هاوکاری ئێمەیە. وە هەرکات ترەمپ هات ئیتر هەموو شتێک تەواو دەبێت و کورد لەناودەبەین". وەک دەبینرێت تاکە ئامانجی تورکیا لەناوبردنی کوردانە!

بەڵام ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دادەڕێژرێتەوە. چەقی ئەم داڕشتنەوەیە ئاسایشی ئیسرائیلە. ئیسرائیل حکومەتی هەتەشە بە "گرووپی تیرۆریستی" ناودەبات و بەردەوامە لە فراوانکردنی جووڵەی سەربازی خۆی لە سوریا بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی. هەتەشە ناتوانێت ئەمە بوەستێنێت. تورکیاش ناتوانێت هیچ بکات. بەڵام تورکیا لە ئێستادا گرنگی بەو شتانە نادات. ئامانجی تورکیا ئەوەیە، هەتەشە لە شەڕی ناوخۆیی تێوەبگلێنێت و فشاری سەر کورد زیاتر بکات.

ئەردۆغان بەردەوام هەوڵدەدات لەگەڵ ترەمپدا بازرگانی لەسەر کورد بکات، کورد لە سەراپای جیهان ڕەش بکات و وەک تیرۆریست نیشانیان دات. بەڵام بێگومان ئەمریکا و ئیسرائیلیش داواکارییان دەبێت. لەبەرامبەر تورکیادا هەوڵی دابینکردنی ئاسایشی ئیسرائیل دەدەن و هاوکاریکردن دژی هێزەکانی وەک ئێران دەسەپێنن! ئایا ئەردۆغان ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ئەمە پیشان دەدات؟ نەخێر. دوژمنایەتی ئەردۆغان بەرامبەر بە کورد، وا دەکات هەموو شتێک قبووڵ بکات. دواجار ئیسرائیل بەشدار دەبێت لە پرۆژەی ئاسایشی ئیسرائیل.  وە خوشک و برایەتی کورد و تورک، دەبێتە قۆچی قوربانی ئەم کارە.

سەرچاوە:

یەنی ئۆزگور پۆڵەتیکا