شێوازی شەڕی بەرخۆدانی تشرین بووە بە کابووسی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی

شەڕڤانانی قارەمانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرخۆدانی فیدایانەیاندا تەواوی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان تێکشکاندووە. بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە دەستیپێکردووە ٣١ ڕۆژە بەردەوامە.

شەڕڤانانی خۆڕاگر لە تشرین هەموو ئەو هێرش و هەڕەشانەیان تێکشکاندووە کە لەسەر بەنداوەکە هەبوون و بەگژ بێباکی چەتە داگیرکەرەکاندا چوونەوە. بە زیادبوونی هێرشی چەتەکان لەسەر بەنداوی تشرین، ئەزموون و نمایشی شەڕڤانان لەسەر شێوازی شەڕی تونێل، شەڕی شار و دەشتەکان و درۆنی خۆتەقێنی قەسەدە، شەڕی ئاسمانی زیاتر دەبێت. ئەم شەڕە بەرخۆدانەی شەڕڤانانی بەنداوی تشرین، بۆ هەموو باکوور-ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێتە ئیلهامێکی نوێ.

بەرخۆدانی شەڕڤانان کە لە بەنداوی تشرین ٣١ ڕۆژە بەردەوامە، نیشاندەری ئەوەیە کە لە شێوازی نوێی شەڕی تونێلەکاندا خاوەنی جێگەیەکی ستراتیژییە. لە لایەکی دیکەوە شەڕڤانانی تشرین تەواوی بونیاد و بەشەکان وەک سەنگەری شەڕ و وەک جێگەی خۆپاراستن بەکاردەهێنن. بە سەدان چەتەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شەڕی تونێل و شارەکاندا لە هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرییندا هەر لە ڕۆژە سەرەتاکانی شەڕەکەوە کوژران.

کاتێک چەتەکان بە هاوکاری ئۆتۆمبیلی زێپۆش و فڕۆکەی کەشفی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ویستییان هەنگاوێکی گەورەی هێرشکردن لەسەر بەنداوی تشرین دەسپێبکەن، حساباتی ئەو بەرخۆدانانەیان نەکرد و بەوهۆیە هەڵهاتن بوو بە بەشیان. چەتاکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سێ قۆڵەوە هێرشێکی گەورەیان لەسەر سەنگەرەکانی شەڕڤانانی تشرین ئەنجامدا. لە دەرنجامی شەڕی نێوان چەتەکان و شەڕڤانە قارەمانەکانی قەسەدە-یەپەژەدا نەک بە تەنها هێرشەکانیان تێکشکێنرا، بە پێچەوانەی خواستەکانیانەوە هەموو گوندەوارەکانی بەنداوەکە لە چەتەکان پاککرانەوە. هەربۆیە ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی لە نێو چەتەکاندا مەترسییەکی گەورەیان تێدا دروستبێت و لە  ڕووی دەروونییەوە ترسێکی گەورەی ئافراند.

لە ڕۆژی ٢٦هەمینی بەرخۆداندا چەتە داگیرکەرەکان تاڵاوی شکستیان چەشت

گروپە چەتەکان بە نزیکەی ٥٠٠ چەتە هێرشی سەر سەنگەرەکانی شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منجییان کرد. لە نێوان هەردوولادا شەڕێکی قورس ڕوویدا. لە ئەنجامدا ٧٢ کوژراو و ژمارەیەکی زۆری برینداری چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لێ کەوتەوە. لە لایەن ئەنجومەنی سەربازی منبجەوە تانکێک و ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندران. بوار بە چەتەکان نەدرا تەنانەت تەرمی کوژراوەکانیان ببەنەوە. هاوکات چەک و ئۆتۆمبیلی زرێپۆشیان کەوتە دەست شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج. یەک لە هۆکاری ئەو زیانە زۆرەی چەتەکان ئەوەبوو کە شەڕڤانانی فیدایی بەرخۆدانی تونێل، شەڕڤانانی هێرشی زەمینی، درۆنی خۆتەقێنی یەکنەکانی شەهید هاروون بە شێوەیەکی هەماهەنگی گورزییان لە چەتەکان دا. بەشێوازی شەڕی هەماهەنگی جارێک لەسەر زەمین و جارێک لەژێر زەمینییەوە بە هەماهەنگی تەکتیکی، شەڕڤانان گورزیان لە چەتەکان دا. هەربۆیە چەتەکان نەیاندەزانی ئیدی شەڕڤانانی قەسەدە-یەپەژە لە کوێوە هێرش دەکەن و کەوتنە شڵژانەوە. ئەم شێوازە هێرشكردنە ترسێکی زۆری لە نێو دەروونی چەتەکاندا درووستکرد. زیاتر لە ٤٠٠ چەتە برینداربوون و بە ٧٢ کوژراوەوە لە بەنداوی تشرین کشانەوە. ئەو پەندەی دەڵێت 'کە سوار هات پیادە دەڕوات' زۆر بەجوانی دەربڕی بەرخۆدانی تشرینە. هێرشكارییەکی هەرە گەورەی چەتەکان بەو ژمارە زۆرەوە لە ئەنجامی وەڵامدانەی شەڕڤانانەوە شکستی خوارد و هەڵهاتن بوو بەشیان.

شەڕی بەرخۆدانی 'زەندورا' لە تشرین

بۆ پیشاندانی ئاستی بەرخۆدانی شەرڤانانی خۆڕاگری تشرین پێویستمان بە هەندێک لێکچواندن هەیە. وەک دەزانرێت لە چیا ئازادەکانی کوردستان لە مێژوویەکی نزیکدا گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە بەرخۆدانی مێژوویانەوە ئیرادەی سوپای تورکیان تێکشکاندووە. یەک لەو بەرخۆدانانەی کە گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار ئەنجامیاندا و لە مێژوودا تۆمارییان کرد بەرخۆدانی زەندورا بوو. چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە دەیانویست بە فڕۆکەی کەشف و درۆنی خۆتەقێنەوە ڕێگری لە جوڵەی شەڕڤانان بکەن لە هەندێک سەنگەری تشرییندا تا ئەوەی بتوانرێت چەتەکان خۆیان بگەیەنن بە تونێلەکان. کاتێک چەتەکان خۆیان گەیاندە سەر دەلاقەی تونێلەکان بە بۆمبی دەستی، بە چەکی ئاربیجی-٧ هێرشی تونێلەکانینان کرد. لەلایەکی دیکەوە بە بەنزین، بە سوتاندنی لاستیکی تایەوە دەیانویست شەڕڤانانی ناو تونێلەکان بخنکێنن. بێگومان ئەم شێوازە هێرشکردنە شێوازی هێرشی چەتەکان نییە، بەڵکو شێوازی شەڕی سوپای تورکی داگیرکەرە لە چیا ئازادەکاندا لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان ئەنجام دەدرا. بەرخۆدانی تونێلەکانی زەندورا یەكێکە لە نموونە بەرچاوەکان. لە تونێلەکانی تشریندا بەرخۆدانێکی هاوشێوە بەڕێوەدەبرێت. تا ڕۆژێ ئەمڕۆی بەرخۆدانەکان تەنانەت یەک شەڕڤانان ملکەچ و تەسلیمی چەتەکان نەبووە. یەک شەڕڤان بە ساغی نەکەوتووەتە دەستی چەتەکان. بە پێچەوانەوە بەرخۆدانێکی گەورە و مێژووی بەڕێوەدەبرێت. بۆیە وەک ئەندامێکی ڕاگەیاندنی ئازاد بە پێویستی دەزانم کە لێکچواندنی بەرخۆدانی زوندورا وەک نمونەیەک دەستنیشان بکەم.

دەوڵەتی تورک بە هێرشی ئاسمانی شکستی چەتەکان دەشارێتەوە

دوای ٢٦ ڕۆژی بەرخۆدانی  شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج ئیدی هێز و مۆراڵی چەتەکان نەماوەتەوە بۆئەوەی سەرلەنوێ هێرش بکەن. لە نێو چەتەکاندا ترسێکی جدی دەروونی درووستبووە. بوێرییان شكێندراوە و ئیرادەی هێرشکردنیان نەماوە. شەڕڤانانی گەنج و ژنانی بەرخۆدانی تشرین شكستێکی زۆر کاریگەرییان لە دڵ و هۆشی چەتەکان و سوپای تورکدا ئافراندووە. شەڕڤانان کە کشانەوە  و هەڵهاتنی چەتەکان دەبینین بە پێکەنیینەوە لە هەڵهاتنیان دەڕوانن و ئەو سەرکەوتنە لە خۆیان پیرۆز دەکەن. هەربۆیە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فڕۆکەی جەنگی و کەشفی خۆی خستە جوڵەوە. وا ماوەی سێ شەو و ڕۆژی لەسەر یەکە بە بەردەوامی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکە و بە چەکی قورسی دوورمەودا هێرشی سەنگەری شەڕڤانان دەکات. لە گوندەوارەکانی منبج و مەساکەنەدا شوێنک نەماوەتەوە کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەیکردبێتە ئامانج. ماوەی سێ ڕۆژە بە بەردەوامی هێرشی فڕۆکەی جەنگی و چەکی قورسی مەودا درێژ بەردەوامی هەیە. وێڕای هەموو ئەم هێرشانە، بە مۆراڵ و ماتەوزەیەکی زۆرەوە شەڕڤانانی بەرخۆدێر بە ڕێوشوێن وەرگرتنی ژێرزەمینی خۆیانەوە بەرخۆدانەکانی خۆیان سەرلەنوێ لە پەڕەکانی مێژوودا دەنوسنەوە.

هێرشە ئاسمانیەکان نیشاندەری لاوازییانە

لە مێژووی شەڕی جیهانیدا، کاتێک دەوڵەتە داگیرکەر و فاشیستەکان شکستیان خواردووە لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەل و شۆڕشگێڕاندا، ئەوکاتە بە هەموو هێزی خۆیانەوە هێرشەکانیان کردووە. بەکارهێنانی  فڕۆکەی جەنگی و چەکی پێشكەوتووی تەکنۆلۆژی بووە بە فریادڕەسی دەوڵەت هەژموونخوازەکان. ئەوەی لەم سێ ڕۆژەی کۆتاییدا  لە تشرین و گوندەوارەکانیدا دەبینرێت هەمان شتە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ورەدان بە چەتەکانی و بۆ فریودانی ڕاگەیاندنەکان و ڕای گشتی هێرشێکی لەو جۆرە دەکات. بەم هێرشانە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت کاتی زیاتر لەم شەڕە دۆڕاوەی خۆییدا بەدەست بهێنێت.