کۆنگرەیەک دەنگدانەوەی جیهانی هەیە
کۆنگرەی ۱۲هەمین وەرچەرخانێکی مێژووییە، لەگەڵ خۆی خۆرهەڵاتێکی ناوەڕاستی دیموکراتیک دەئافرینێت، ئیتر ماڵئاوای لەشەڕ دەکات و ئاشتی و پێکەوەژیانی دیمکراتیانە چاوەڕێمان دەکات.
کۆنگرەی ۱۲هەمین وەرچەرخانێکی مێژووییە، لەگەڵ خۆی خۆرهەڵاتێکی ناوەڕاستی دیموکراتیک دەئافرینێت، ئیتر ماڵئاوای لەشەڕ دەکات و ئاشتی و پێکەوەژیانی دیمکراتیانە چاوەڕێمان دەکات.
دوێنێ ۹ی گوڵان، لە کاتێکی چاوەڕواننەکراو و مقۆمقۆیەکی زۆر لەسەر توانا و دەرفەتی ئەنجامنەدان و ئەنجامدانی کۆنگرە لەم هەلومەرجەدا، پەکەکە بروسکە ئاسا، هەواڵێکی بەجیهادا بڵاو کردەوە. کۆنگرەی ۱۲مان ئەنجامدا و بڕیاری مێژوویمان سەندن. لەنێوان ڕۆژانی ٥ـ۷ی گوڵان، کۆنگرە بەسەرکەوتووی ئەنجامدراوە، واتا بەبێ پارچەبوون، یان دووبەرەکی و ڕەوتی جیاواز، بە یەک بیروباوەڕ و بۆ یەک ئامانج بڕیارەکان وەرگیراون.
کۆنگرەی دامەزراندن، لە ساڵی ۱۹۷٨ چۆن لەو کات و ساتەدا مێژوویی بوو، بەهەمان شێوە ئەم کۆنگرەیەش مێژووییە، چونکە بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت. ئەوکات دەبێ کۆمەڵێک گۆڕانکاری بکرێن لە شێوازی بەڕێوەچوونی خەبات، بەڵام لە بنەما سەرەکیەکانی تێکۆشان گۆڕانکاری ناکرێت، واتا تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراسی و پێکەوە ژیانی دیموکراتیانەی گەلان و سۆسیالیزم و کۆمینالیزم و ئازادی ژن و ژینگەپارێزی، بەهەمان شێوەی جاران پێداگریان لەسەر دەکرێت.
کۆنگرەی یەکەم لە ئامەد ئەنجامدرا، بە رێژەیەکی سنوردار، دەنگدانەوەیەکی سنورداریشی تەنها لەباکور و تورکیا هەبوو، بەڵام کۆنگرەی ۱۲ دوای ٤۷ ساڵ، دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبوو، ئەمەش نیشانی گەورەیی و بەهێزی ئەم رێکخستنەیە.
تەکنیکی بەستنی کۆنگرە گرنگە واتا کەم بایەخ نییە، بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگترە، کۆنگرە بە چ ئامانج و مەبەستێک دەبەسترێ و کاروخەباتی داهاتووی چیە؟
لەبەر ئەوەی پەکەکە سەردەمی خۆی تەواو کردووە، بۆیە وەک حیزب خۆهەڵوەشاندنەوەی کارەسات نییە، بەڵکو پەیوەست بوون بە ئامانجە گەورەکە، هیواو ئامانجمان بەداهاتوو مەزنتر دەکات.
هەموو ئەوانەی گومانیان لەهەر هەنگاوێکی ئەم قۆناغەی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە، تکایە سەرەتا پێنج بەرگرینامەکەی مانیفستۆی شارستانی دیموکراتیک بخوێنەوە، پاشان چاوێک بەمێژووی پەکەکەدا بخشێنەوە، ئینجا ئەو دیدار و چاوپێکەوتن و وتارانەی ئەم ماوەی دوایی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بخوێنەوە، دواتر بزانە چۆن دەتوانرێ لە گێژاوی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا و لەناو تەڵەی دەوڵەت ـ نەتەوەی تورک و عەرەب و فارسدا، تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بەڕێوەبچێ و کوردی نوێ پێشەنگایەتی قۆناغەکە بکات.
قۆناغێکی نوێیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە، پێویستە تەڤگەری ئازادی کوردستانیش، بە پێشەنگایەتی پەکەکە، بکەوێتە قۆناغێکی نوێ. ڕاستە داگیرکەر و دەوڵەت ـ نەتەوە داگیرکەرەکانی سەر کوردستان مێژووێکی خوێناویمان لەگەڵیان هەیە، بەڵام لە هەر قۆناغێکی تێکۆشانیش، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە مەحاڵ سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست خستووە، بۆ قۆناغی نوێش دیسان بەپێشەنگایەتی ئەوان، چاوەڕێی سەرکەوتن و دەسکەوتی زیاترین.
زۆر لە خەڵکی ئێمە بەتایبەت لە باشوور و رۆژهەڵات، وەک بێ هیوا سەیری قۆناغەکە دەکەن، چونکە لە ڕابردوو دەمی بەشیری هێزەکانیتر سووتاوە، وادەزانێ مێژوو دووبارە دەبێتەوە، بۆیە زۆربەیان لەجیاتی هەوڵدان بۆ تێگەیشتن، ئاقڵمەندی بێ هیوای و چەقبەستن دەدەن، وەک ئەوەی پەنجا ساڵە ئەم تەڤگەرە بەبێ ڕێنمای و مەبەست و ئامانج لە تێکۆشاندا بووبێت.
کۆنگرەی ١٢هەمین وەرچەرخانێکی مێژووی دەکات، لەگەڵ خۆی خۆرهەڵاتێکی ناوەڕاستی دیموکراتی دەئافرینێ، ئیتر ماڵئاوای لەشەڕ دەکات و ئاشتی و پێکەوەژیانی دیمکراتیانە چاوەڕێمان دەکات.
ئەنجامەکانی کۆنگرەی ١٢هەمین نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ سەرجەم گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، سەردەمێکی نوێی تێکۆشانە. دیسان جارێکیتر، ئەم تەڤگەرە بە تواناکان و پشتگیری ئێمە سەرکەوتنی نوێ تۆمار دەکات، واتا ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی کوردستان، لەهەموو رۆژێک زیاتر پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی ئێمە هەیە، لەهەموو گۆڕەپانەکانی خەبات.
ئیتر تێکۆشانی ئازادی کوردستان بەپێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە جیهانی بووە و هیچ هێز و لایەنێکیش ناتوانێ کۆسپ و تەگەرەی بۆ دروست بکات، یان ڕاستر بڵێین، هەموو ئاڵنگارییەکانی بەردەمی ڕادەماڵێت.