"گەلانی هەرێمەکە هەموو هێرش و پلانە گڵاوەکان لەناو دەبەن"
بە خاوەنداریکردن لە شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پشتیوانیکردنی شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە، هەموو جۆرە هێرش و پلانە گڵاوەکانی دوژمن لەنا دەبەین و سەردەکەوین.
بە خاوەنداریکردن لە شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پشتیوانیکردنی شەڕڤانانی قەسەدە، یەپەژە، هەموو جۆرە هێرش و پلانە گڵاوەکانی دوژمن لەنا دەبەین و سەردەکەوین.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەک هەمیشە خەڵکی مەدەنی بەئامانج دەگرێت و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە هێرش دەکات. کاتێک مرۆڤ لە مێژووی کۆنی دەسەڵاتدارانی تورک دەکۆڵێتەوە، دڕندەیی ئەوان زۆر بە ڕوونی دەکەوێتە بەرچاوی. دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی زۆر دڕندانە ئەنجامدەدات و بەردەوامە. وادیارە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرگیز لە شێوازە بێ ئەخلاقییەکانی پەشیمان نەبووەتەوە و هەمان بیرکردنەوەی بەردەوام دەکات. دەوڵەتی مرۆڤکوژی تورک و چەتەکانی و هاوکارەکانی دەستدرێژی دەکەنە سەر مافەکانی گەل و خۆیان لە کردەوەکانیان بە ڕەوا دەزانن. مرۆڤ کاتێک سەرەنج بە مێژووی حوکمڕانی لە تورکیا دەدات، دەبینێت تەنانەت ئەمڕۆش نەوەکانیان هەمان دڕندەیی دووبارە دەکەنەوە.
وەک دەزانرێت لە ٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا چەتەکانی دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە، هێرشیان کردە سەر خەڵکی مەدەنی کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکان و پشتیوانیکردن لە هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە، دەچوونە بەنداوی تشرین. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥هاوڵاتی هێژا شەهید بوون و ١٣ کەسیش بریندار بوون. خەڵکی ئاشتیخواز، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێکانی ناوچەکە، روویانکردە ناوچەکانی شەڕ و ڕایانگەیاند کە ژیانی خەڵکی مەدەنی لە هەرێمی فورات و دێرەزۆر لە مەترسیدایە. بەڵام بەداخەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورک نەیانتوانی بەرگەی چالاکییەکانی گەل بگرن و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەریان. بەو بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. لە گەڵ ئەو شەڕڤانە شەهیدانەدا ژنێک بە ناوی کەرەم ئەلشیاب ئەلحامد، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کۆمەڵگەی ژنانی زەنۆبیا شەهید بوو. شەهیدبوونی هەڤاڵ کەرەم ئەلشیاب ئەلحامد خەسارێکی گەورە بوو بۆ ئێمەی ژنان.
کەرەم ئەلشیاب ئەلحامد ژنێکی زۆر بوێر و شارەزا بوو. لە بنەڕەتدا وەک دەزانن دوژمن لە ژنانی تێگەیشتوو و بوێر دەترسێت بۆیە ژنان بە ئامانج دەگرێت. دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەبێ بزانن کە ئێمە تۆڵەی شەهیدانی پێشەنگمان دەکەینەوە و قەد لە تاوانباران خۆش نابین. بە دڵنیاییەوە خەون و خەیاڵی تێکۆشەری بەئەمەک و دڵسۆزمان بە سەرکەوتن بەدی دەهێنین.
بەرپرسی فاشیستی دەوڵەتی تورک، ئەردۆغان چەند ساڵێک پێش ڕایگەیاندبوو، "ژن بێت یان منداڵ، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین" و لەسەر بنەمای ئەمەش دڕندانەترین هێرشی ئەنجامداوە، بەتایبەتی دژی ژنانی چالاک و شۆڕشگێڕ و ئەم هێرشانە هێشتا بەردەوامن. هیچ ڕێکخستن، دامەزراوە و وڵاتێک کە دەڵێن لەگەڵ مرۆڤایەتی و دیموکراسیداین، هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادەن. دەوڵەتی فاشیستی تورکیش کە سوود لەم بێدەنگییە وەردەگرێت، هەموو سنوورێکی بێ ئەخلاقی تێپەڕاندووە.
گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بە دڵ و ڕۆحەوە لە دەوری شەڕڤانانی خۆیان کۆبوونەتەوە. لەبەر ئەوەی گەل باوەڕیان بە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە هەیە.گەلی هەرێمەکە باش دەزانن کە شۆڕشێک کە لەسەر بنەمای پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە، تاکە چارەسەری هەموو کێشەکانە کە بە هۆی دەوڵەت نەتەوەوە سەرهەڵدەدەن. تێکۆشانی ١٣ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە ڕوونی ئەم ڕاستیەی نیشان داوە.
ئێمە شانازی بە گەلە بەرخۆدێرەکەمانەوە دەکەین. دایک و باوکانی هێژامان شانبەشانی کوڕ و کچانیان لە بەرەکانی هێڵی پێشەوە تێکۆشان دەکەن و ئەوەش زۆر بەنرخ و پیرۆزە. سڵاو لە بەرخۆدانی گەل دەکەین و دەڵێین: "ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی ئێوە، لەگەڵ ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانتان پێکەوە سەربەرز بژین. بەرخۆدانی شکۆمەندانەی ئێوە دەرخەری واقیعی پیرۆزی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەم شەڕە شەڕێکی پڕ مانا و کاریگەرە."
بێ گومان هەر لە سەرەتای هێرشەکانەوە کەمئەندامانی شەڕ لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا بەشدار بوون. هەرچەندە کەمئەندامن و نەخۆشییەکانیان قورسە، بەڵام پاشەکشەیان نەکرد. ئەمەش جێگای ڕێز و شانازیە. ئەڵبەت ڕوونە کەسانێک بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە کردبێت، چ شکۆ و هێزێکیان هەیە.
ئێمەش بە دڵگەرمیەوە سڵاو لە هەموو شەڕڤانان، کەمئەندام، ژنان و هەموو گەلی بەرخۆدێرمان دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە هەرێمی دێرەزۆر ئاگاداری یارییەکان بن. بە خاوەنداری لە شۆڕشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بە پشتیوانی لە شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە، هەموو جۆرە هێرش، پلان و یارییە گڵاوەکان لەناو دەبەین و سەردەکەوین.