ئازادی و ئاشتی کوردان بە بێ خۆپاراستن مسۆگەر نابێت

کاتێک پەکەکە بوونی نەبوو چیتان بەسەر کورددا هێنا؟ ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت و هەڵبوەشێتەوە، ئەو کاتە چی بەسەر کورددا دەهێنن؟ لە دژی ئەو هێرشە قڕکارییانەتان کورد چۆن و بە چ شێوەیەک خۆیان دەپارێزن؟ بە بێ خۆپاراستن چۆن بوونیان دەبێت و ئازاد دەژین.

ئەگەر ئێمە دیسان راستیە مێژووییەکان لە قووڵایی مێژوودا دەربخەین و بە کورتی ئەو پەرەسەندنانەی کە لە ساڵی ١٩٢٥ەوە لە کوردستان روویانداوە لێیان وردبینەوە، ئێمە دەبینین کە گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و قڕکردن کراوەتەوە. نە بەدەیان هەزار، بە نە سەدان هەزار، بە ملیۆنان کورد شەهیدبوون. لەبەر ئەوەی ویستیان وەک کورد لەسەر خاکی خۆیان بە ئازادی بژین مرۆڤەکان لەسێدارەدران، گولـلەباران کران، بە بۆردومان کوژران. لە حەوت ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ هەمووان رووبەڕووی کۆمەڵکوژی کرانەوە.

دەوڵەتی تورک لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ دامەزراندنی دەوڵەتی راگەیاند و بە ئامانجی نکۆڵی و سڕینەوەی هەبوونی کورد لە ساڵی ١٩٢٤ دا دەستوری هەمیشەیی گۆڕی. دەوڵەتی تورک لە شوباتی ١٩٢٥ بە دواوە سەرەتا لە ئامەد، چەولیک، دێرسیم و سەرحەد لە هەموو ناوچەکانی باکوری کوردستان هێرشی کۆمەڵکوژکاری ئەنجامدا. لە چوارچێوەی "پلانی شەرق ئیسلاحات(چاکسازی رۆژهەڵات)"دا، گوایە هەوڵی داوە ئەو کوردانەی وەک "کوردپەروەر، جوداخواز، چەتە و یاخی" پێناسەی دەکردن "بیانکاتە مەدەنی و شارستانی". لە دێرسیم و چەمی زیلان کۆمەڵکوژی گەورەی ئەنجامدا. ئەو کۆمەڵکوژییە رێک ١٥ ساڵ بەردەوام بوو و ژمارەی قوربانیان بە تەواوەتی نەزانراون.

ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکان کە لە هەمان کاتدا لە باشوری کوردستانیش لەلایەن بەریتانیا و حکومەتی نوێی عێراقەوە کوژران، نەزانراوە. ئازار و مەینەتیەکانی کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە و ئەنفال کە لەلایەن رژێمی سەدام حسێنەوە بە چەکی کیمیایی ئەنجامدران، سەرباری تێپەڕبوونی چەندین ساڵ کەم نەبووەتەوە. سەدەی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە هێرشی پاکتاوکاری و جینۆسایدی دەوڵەتی ئێرانەوە تێپەڕبوو و وەک باکوری کوردستان لە ئێرانیش پێشەنگانی کورد لە سێدارەدران.

لەسەر بەرخودانی پەکەکە مشتومڕ دەکرا، بەڵام ئەو بەرخودانە لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرشە کۆمەڵکوژیانەدا وەک بزوتنەوەیەکی خۆپاراستنی هەبوون و ئازادیی گەلی کورد پێشخرا. لە کودەتای فاشیستی-سەربازی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ەوە، هێرشە قڕکارییەکانی کۆماری تورکیا لە دژی گەلی کورد لە ژێر ناوی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پەکەکە"دا کراون و زیاتر لە ٦٠ هەزار کورد تیرۆر کراون.

هەروەها لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش لە شەنگال لە دژی گەلی کوردی ئێزدی هێرشێکی قڕکردنیان ئەنجامدا و لە ئاکامدا بە هەزاران کورد شەهیدکران و ژمارەیەکی زۆریش زێد و شوێنی خۆیان جێهێشت و ئاوارەبوون. گەلی رۆژئاوای کوردستانیش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تائێستا لە بەرخودان لە دژی داعش نزیکەی ١٢ هەزار شەهیدی بەخشیوە.

وەک دەبینرێت، لە سەد ساڵی رابردوودا لە هێرشە داگیرکەریی و قڕکارییەکاندا چوار پارچەی کوردستان بووەتە گۆمی خوێن. گەلی کورد بە بەرخودانی بێوچان هەبوونی خۆی پاراستووە و هەوڵی داوە ئازادیی خۆی بەدەستبهێنێت. هەبوونی ئەمڕۆی گەلی کورد لە سایەی بەخشینی قوربانی و بەرخودان مسۆگەر دەبێت.

باشە بۆچی هەموو ئەمانە لێرەدا دەنووسینەوە؟ بێگومان بۆ کولاندنەوەی ئازارەکانی سەدساڵە نییە. لە تورکیادا لە دوای چاوپێکەوتنی شاندەکەی دەم پارتی کە لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجام درا، مشتومڕی زۆری لەسەر دەکرێت. ئامانجی ئەم نووسینە ڕوونکردنەوەی گفتوگۆکانە. لە ڕاستییدا ئەم مشتومڕانە دوای لێدوانە چاوەڕوان نەکراوەکەی دەوڵەت باخچەلی بوو کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا دەستیپێکرد و دوای چاوپێکەوتنی ٢٣ی تشرینی یەکەمی پەڕلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا مشتومڕەکان زیاتر بوون. لەو کاتەدا ئێمە ئەو مەیلانەمان لە سێ کاتیگۆرییدا هەڵسەنگاند کە لە مشتومڕەکانەوە دەرکەوتن: ئەوانەی لەبەر مەیلی دیموکراتیکبوونیان بە ڕاستی بە دوای چارەسەری پرسی کوردەوەن. ئەوانەی کە نەیانتوانی عەقڵێت و سیاسەتی قڕکەر و داگیرکەری بەردەوام پێبدەن و ناچاربوون بە دوای دەروازەیەکی دیکەدا بگەڕێن، ئەوانەی هاندەری شەڕن و لە شەڕی ئێستا سوود وەردەگرن!

لێرەدا جارێکی دیکە دەستنیشانی بکەینەوە کە چاوپێکەوتنی ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ و ٢٨ی کانوونی دووەم لە سایەی هەڵمەتی جیهانی ئازادییەوەیە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە لایەن گەلی کورد و دۆستەکانییەوە بەڕێوەدەبرێت. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشاندان و پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ دەکەین. جارێکی دیکە ڕوونبوویەوە بەرخۆدان سەرکەوتنی ئافراند و سەرفرازی کردین. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە نابێت ئەو هەڵمەتە جیهانییەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە لاوازی بکەین. لە تێکۆشانمان بەردەوام بین و هەموو کاتێک بە ڕێبازی نوێ تێکۆشانی ئازادی گەشاوەتر بکەین.

بێگومان ئێمە لەدژی ئەو گفتوگۆیانە نین کە دەربارەی پرسی کورد دەکرێت و نیگەران نابین. بە پێچەوانەوە لە گفتوگۆنەکردنی بابەتەکە و قەدەغەدانان لەسەر گفتوگۆکردن نیگەران دەبین. لەوباوەڕەداین کە پرسەکە تەنها بە گفتوگۆکردن دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، بێگومان گفتوگۆ هەیە کە ڕێگە لەبەردەم چارەسەری دەکەنەوە؛ گفتوگۆیش هەیە ڕێگری لە چارەسەری دەکات و دەرفەتەکان لەبار دەبات.

بێگومان لە نێو ئەو مشتومڕانەی لە تورکیادا دەکرێن نزیکایەتی دروست و دڵخواز هەیە کە داوای چارەسەری پرسی کورد دەکەن. خاوەنداری ئەم مشتومڕانە لایەنە دیموکراتیک و وڵاتپاریزە ڕاستەقینەکانی تورکیان. بەبێ ئەوەی لە ناسنامەی پێشویی ئەم کەسانە بڕوانین ئێمە گرنگی دەدەینە گفتوگۆی لەم جۆرە و هەوڵدەدەین بە سەرنجەوە بە دواداچوونیان بۆ بکەین. کەسانێک کە بەدوای چارەسەرییدا دەگەڕێن ئازار و سەختییەکانی پرسی کورد و شەڕەکانیان چەشتووە. بۆیە لێگەڕین بەهادارە و کاتی چارەسەری هاتووە و تێیدایە.

بەڵام مرۆڤ ناتوانێت بڵێت سەرجەم کۆبوونەوەکان بەم شێوەیەن. بۆ نموونه هەندێک لایەنی میدیایی و سیاسی شەو ڕۆژ قسەدەکەن و له جیاتی ڕێبەر ئاپۆ قسە دەکەن. تەنانەت بە یەک وشە باسی پرسی کورد ناکەن و تەنیا بە پرسی تیرۆریستی ناوی دەبەن. دەڵێن "ڕێبەر ئاپۆ داوای چەکداماڵین دەکات و پەکەکە هەڵدەوەشێنێتەوە". بە گوتەی ئەم کەسانە، تەنیا کێشەی تورکیا "تیرۆری پەکەکە"یە و ئەگەر ئەمە چارەسەر بکرێت، هەموو شتێک کۆتایی پێدێت!

پێویستە مرۆڤ لەم کەسانە بپرسێت: پەکەکە چۆن سەری هەڵدا؟ لە کاتێکدا پەکەکە نەبوو ئێوە چیتان بەسەر کورددا هێنا؟ ئەگەر پەکەکە چەک دانێت و هەڵوەشێتەوە، ئەوا ئێوە چی لە کورد دەکەن؟ ئایا درێژە بە کردەوەکانی سەدەی ڕابردووتان دەدەن؟ کورد چۆن و بە چی بەرگری لە خۆی دەکات لە بەرامبەر هێرشە کۆمەڵکوژییەکانتان؟ چۆن بەبێ پاراستنی خۆیان دەتوانن بمێنن و بە ئازادی دەژین؟ دیارە ئەو کەسانە گرنگی بە بوون و ئازادی کورد نادەن. تەنیا خواستی ئەوان لەناوبردنی کوردە. بەو پێیەی تا پەکەکە بوونی هەبێت ناتوانن ئەم کارە بکەن، دەیانەوێت بە ناوی "تیرۆر"ەوە پەکەکە لەناوبەرن. بەڵام بوونی و ئازادیی گەلی کورد و ژیانێکی ئازاد بەبێ خۆپاراستن بوونی نییە. گەلی کورد بە بێ خۆپاراستن لە ئاشتی دڵنیا نابێت.

هەرچەندە ئیدارەی ئێستای جەهەپە ڕێبازێکی مەعقولی هەیە، بەڵام سەرمان سوڕدەمێنێت کە ناوەندەکانی جەهەپە وەک لایەنگری شەڕ مامەڵە دەکەن. تەنانەت مرۆڤ ناتوانێ لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی جەهەپە سەیری قسەکانیان بکات. هەموو شتێک بۆ ئەوان زۆر ئاسانە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بچووک هەڵسەنگاندن دەکەن. نە هیچ دەڵێن و نە هیچ بۆ چارەسەری پرسی کورد دەکەن، نە ئەوەی دەگوترێ و دەکرێت پێیان خۆشە. وەک منداڵ دەڵێن "ئەگەر تەلەفۆنمان بۆ بکەن ئێمە ناچین، ئەگەر تەلەفۆنمان بۆ نەکەن ئێمە دەتۆرێین."

هەرچەندە زۆرجار بەرەی کوردیی دەڵێت "ئاشتیمان دەوێت" بەڵام هیچ بەها و مانایەکی ئەوتۆی نییە. باشە ئاشتی چۆن دەبێت و چی لەخۆدەگرێت؟ بۆ نمونە چۆن پەیوەندی بە ئازادی و دیموکراسیەوە دەبێت؟ ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستاوە سێ مەرجی بۆ ئاشتی داناوە: یەکەمیان بوونی هەردوو لایەنە، دووەم ئەوەیە کە هەردوو لایەن ناتوانن لە لایەنی سەربازیدا شکست بە یەکتر بێنن، سێیەم قبوڵکردنی بوونی دامەزراوەیی یەکترە. ئاگربەستێک کە لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بێت، ئاشتیانە دەبێت. ئاشتی لە ژیان جیا نابێتەوە. نابێت ئاشتی زۆر خەیاڵی بکەین.

لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سوریا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چوونە ناو پرۆسەیەکی نوێیەوە. لەم پڕۆسەیەدا ڕۆڵی کورد یەکلاکەرەوەیە. بۆیە دەرفەتەکان بۆ کورد زیادیان کردووە، بەڵام مەترسییەکانیش لەهەمان کاتدا زیادیان کردووە. پێویستە مەترسیەکان نەهێڵرێن و دەرفەتەکان هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت و سیاسەتی کوردیش هەستیارتر، بە وریاتر و تێکۆشانەوە بڕواتە پیش. بەدڵنیاییەوە کورد بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئاپۆ پێگەیەکی وەها نیشان دەدات.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا