دەوڵەتی تورک تۆپبارانی کۆگایەکی ئاوی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی کۆگایەکی ئاوی نزیک لە قوتابخانەی گوندی حەمارای تربەسپی سەربە کانتۆنی جزیرە کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆپبارانی کۆگایەکی ئاوی نزیک لە قوتابخانەی گوندی حەمارای تربەسپی سەربە کانتۆنی جزیرە کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی حامارای باشووری شاری تربەسپی تۆپبارانی کۆگایەکی ئاوی کردووە و زیانی ماددی زۆر بەر کۆگاکە کەوتووە.
زانراوە کۆگاکە لە نزیک قوتابخانەی گوندەکەوەیەیە، بەو هۆکارە ترسێکی زۆری خوێندکارەکانی لێ کەوتووەتەوە.