پەکەکە: باوکی تەیار هونەرمەندێکی بوێر بوو
کۆمیتەی کولتوور و هونەری پەکەکە دەربارەی شەهیدبوونی باوکی تەیار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە باوکی تەیار لە دڵی گەلدا جێی گرت و وڵاتپارێز و هونەرمەندێکی بوێر و بەرخۆدەرێکی مەزنبوو.
کۆمیتەی کولتوور و هونەری پەکەکە دەربارەی شەهیدبوونی باوکی تەیار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە باوکی تەیار لە دڵی گەلدا جێی گرت و وڵاتپارێز و هونەرمەندێکی بوێر و بەرخۆدەرێکی مەزنبوو.
کۆمیتەی کولتوور و هونەری پەکەکە لە کەسێتی جومعە خەلیل ئیبراهیم (باوکی تەیار)دا هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی تشرین و پردی قەرەقۆزاقی بە ڕێزەوە یادکردەوە و گوتی: "بەرخۆدان، فیداکاری و ئەم هەڤاڵەمان کە بەهێزی و شکۆوە دەریانخست هەرگیز لە بیرناکرێت".
کۆمیتەی کولتوور و هونەری پەکەکە لەسەر شەهیدبوونی هونەرمەند باوکی تەیار لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتە بەمجۆرەیە: "لە بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی شۆڕشی ئازادی کوردستاندا چەندین بەرخۆدانی بێهاوتا پێشکەش کرا. کۆتا شەپۆلی قارەمانێتی ئەم بەرخۆدانە کە هەر ساتێکی قارەمانێتییەکە، لە تشرین و قەرەقۆزاق مێژوویەکی نوێ دەنووسێتەوە."
'کۆمەڵکووژییەکانتان لە بیرناکرێت، بەردەوامە'
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیست وەک ئێستا دەیکات بە هەزاران جار لە بەرانبەر ئەم بەرخۆدانە مەزنەی گەلان، بەبێ جیاوازی ژن، منداڵ، گەنج و پیر، کۆمەڵکووژی دەکات لە کۆمەڵگە و مێژووی کوردستاندا هەرگیز لە بیرناکرێت، بەردەوامە.
مەدەنییەکان بۆردوومان دەکات، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیر و هونەرمەندان بە ئەنقسەت بە ئامانج دەگرێت و شەهیدیان دەکات. بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تاوانەکانی لە دژی مرۆڤایەتی زیاتر کرد. ئەم هێرشە قڕکردنە لە کاتێکدا دەکرێت کە هەوڵی دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەدرێت و هەموو ڕۆژێک باسی 'ئاشتیی و خوشک-برایەتی' دەکرێت.
ژیانی بەخشییە گەلەکەی
لەم دوایانەدا لە هێرشی لە بەرانبەر گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن، بووین بە گەواهیدەری شەهیدبوونی چەندین مەدەنی و بریندار. بە داخدارییەکی گەورەوە کە زانیمان لە شەهیدانی دواییدا هونەرمەندی هێژای گەلەکەمان جومعە خەلیل ئیبراهیم کە لە نێو گەلدا بە باوکی تەیار دەناسرێت، شەهیدبووە. سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و هەموو گەلی کوردستان دەکەین. بە کارە هونەرییەکانییەوە لە دڵ و دەروونی گەلدا جێگەی گرت. هەربۆیە لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا هەموو ژیانی خۆی بۆ خەباتی کولتوور و هونەر تەرخان کردوە و بۆ ئەمەش خەباتێکی بێ هاوتای ئەنجامداوە. بە هەڵوێسی خۆی لەم دوایانەدا نیشانیدا وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینەیە، هونەرمەندێکی بوێر و بەرخۆدەرێکی مەزنە کە لە بەرەکانی پێشەوەی بەرخۆداندا جێی گرت.
بڕیارەکەی ئەو هەرگیز لە بیرناکرێت
هاوڕێی بەڕێزمان هونەرمەند جومعە خەلیل ئیبراهیم، هاوڕێی دەیان شەهیدی بواری کولتوور و هونەر، شوێنکەوتەی هونەرمەندانی مەزنی شۆڕشی ئازادی کوردستان هۆزان سەفکان و هۆزان مزگینان و بە تایبەت شوێنکەوتەی هیوا شانۆگەر و یەکتا هەرەکۆڵانە. شەڕڤانانی ئازادی کوردستان و هەموو گەلی کوردستان ئەم بەرخۆدانە مەزن و بەهادارەی هەڤاڵی هونەرمەندانمان لە بیرناکەن. پەیوەست بەمەوە لە کەسێتی جومعە خەلیل ئیبراهیمدا هەموو شەهیدانی تشرین و قەرەقۆزاق بە ڕێزەوە یاددەکەینەوە و بەڵێن دەدەین لەسەر ڕێگەی ئەوان بەردەوام بین و تێکۆشانی ئەوان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.
بەجێهێنانی ئەرک و بەرپرسیارێتی
بانگەوازی لە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و بە تایبەت گەلی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین دەکەین کە لە دژی کۆمەڵکووژی لە هەموو کات زیاتر دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە، بڕژێنە گۆڕەپانەکان و بەرخۆدانیان بەرفراوان بکەن.
با دەنگی خۆیان بگەیەنینە ڕای گشتی جیهان و بەوان بڵێن، دەبێت لە دژی ئەم هێرشانەی فاشیزم و کۆمەڵکووژی هەڵوێست وەربگرن. لەبەر ئەوەی کە تەنها بە ڕاگەیاندراو گەلی کورد ناپارێزرێت و پێویستە بەرخۆدانی زیاتر بکرێت. لە هەمووی گرنگتر بانگەواز لە هەموو کەسێک دەکەین کە بە خۆیان دەڵێن ڕۆشنبیر، ئەکادیمیست و هونەرمەند و هەموو دامەزراوەکان لە دژی ئەم هێرشانەدا ناڕەزایەتی بە هێز نیشان بدەن و بەرپرسیارێتی بەرخۆدان لە ئەستۆ بگرن."