کۆنگرەی گەل: بۆ خاوەنداریکردن لە شۆڕشی ڕۆژئاوا سەفەربەر ببین

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل دەسنیشانی کرد دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئەنقەست هێرش دەکاتەسەر هاوڵاتییانی مەدەنی و گوتی: "بۆ خاوەنداریکردنی لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا سەفەربەر ببین."

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل پەیوەست بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە گوتی: "هێرشە ڕاستەخۆکانی سەر خەڵکی مەدەنی لە بەنداوی تشرین هێرشێکی ئاشکرایی تیرۆرستییە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت. ئەم هێرشانە جێگەی قبوڵکردن نییە و شەرمەزارییان دەکەین. لە دژی هێرشەکان بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن."

'ئەوەی دوێنی داعش کردی ئێستا دەوڵەتی تورک دەیکات'

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هێرشەکانی ئێستای دەوڵەتی تورک چوێندراوە بە هێرشەکانی داعش و هاتووە: "ئەوەی دوێنێ داعش لە دژی گەل ئەنجامی دەدا لە ئێسادا دەوڵەتی تورک لە ئەنجامدانی دایە. پێویستە لە دژی ئەم هێرشە تیرۆرستییانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕای گشتی نێونەتەوەیی وەک ئەرکێکی ویژدانی و ئەخلاقی هەڵوێستی بەپەلە نیشان بدات. بێدەنگ بوون بەرانبەر ئەم هێرشانە دەبێتە هۆکاری زیاتربوونی هێڕش و کۆمەڵکوژی گەورەتر. وەک ئەوەی لە پێشوودا ئەنجامیاندا دەبێت ڕای گشتی نێونەتەوەیی بە سەرنج خستنەسەر ئەم بابەتە هیوا و باوەڕ بداتەوە بە مرۆڤایەتی."

کەس ناتوانێ ئیرادە بشكێنێت

سڵاو لە هەڵوێست و ئیرادەی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی هێرشەکان دەکەین. هیچ هێزێک ناتوانێت ئەم ئیرادەی ژیانی ئازادە تێکبشكێنێت. هونەرمەندی گەل جوما خەلیل (باوکی تایەر) کە بەنداوی تشرین لە ئێشکگرییدا شەهید بوو و هەموو شەهیدانی دیکە بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە.

پاراستنی شۆڕش هەنگاوی یەکەمی تێکشکاندنی فاشیزمە

بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات وەهایە:

بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە ڕووی ستراتیژییەوە بەقەد بەرخۆدانی کۆبانێ گرنگە. پێویستە پلانی ئەو هێزانە پووچەڵ بکەینەوە کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لە رۆژئاوا لەناو ببەن. پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا هەنگاوی یەکەمی لەناوبردنی فاشیزمی دەوڵەتی تورکە، هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیە.

بەو بۆنەوە بانگەوازی لە گەلەکەمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و دۆستانی نێونەتەوەییمان دەکەین کە لە هەموو بوارێکدا لەسەر بنەمای سەفەربەری بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا یەکبگرن. پێویستە ڕای گشتی جیهانی هانبدەین دەست بە هەوڵدان بکەن، بۆیە سەرەتا دەبێت دەنگی خۆمان بەرز بکەینەوە.

بەدڵنیاییەوە ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە کۆتایی فاشیزمی دەوڵەتی تورک و دوژمنی گەلی کورد و ئازادی و دیموکراسی سەردەکەوێت. بەم باوەڕەوە بە جۆشەوە داوا لە هەمووان دەکەین بۆ ڕۆژئاوا سەفەربەر ببن."