خەڵکی کانتۆنی فرات: هەموو کاتێک لە دژی هێرشەکان دەوەستینەوە
خەڵکی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گردبوونەوە و بە ڕاگەیانداوێک ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد و پەیامی 'هەموو کاتێک لە دژی هێرشەکان ئەبن'یان دا.
خەڵکی کانتۆنی فرات لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گردبوونەوە و بە ڕاگەیانداوێک ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد و پەیامی 'هەموو کاتێک لە دژی هێرشەکان ئەبن'یان دا.
خەڵکی کانتۆنی فرات لە دژی زیادبوونی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە کۆبانێ هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.
لە گردبوونەوەکەدا وێنەی شەهیدان بەرزکرانەوە و جەخت لە بەردەوامیدان بە بەرخۆدان کرایەوە، ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدەی کانتۆنی فرات، بێریڤان ئیسماعیل-ەوە خوێندرایەوە و ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر بەنداوی تشرین لە دژی هاوڵاتییانی مەدەنی کرا و بە تاوانی جەنگ ناوهێنرا و گوترا: "وەک گەل بە ڕای گشتی دەڵێین وێڕای ئەنجامدانی ئەو هەموو کۆمەڵکوژییە کەچی لە بێدەنگییدان، کە دەکرێتە سەر گەلی پارێزەری بەنداوەکە."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک بۆسەر دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوامە. کە هەموو مەبەستی هێرشەکان تۆڵەی شکستپێهێنانی داعشە لە لایەن گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە. لە دژی ئەو هێرشانە هەموو کاتێک هەین و گەلەکەمان بێ وەڵام نامێنێتەوە."
'بەنداوی تشرین پەیامی ئاشتییە'
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە وەک گەل و ڕای گشتی جەخت لەوەکرایەوە لە بەرانبەر هێرشەکاندا لە بەرخۆداندا دەبن و گوترا: "بەندوای تشرین بووە بە بەنداوی شەهیدان، سەرساغی لە بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و هەموو کاتێک لێرەین و لە دژی هێرشەکانین، پەیامی ئێمە ئاشتییە و لە بەندوای تشرین ئاشتی مسۆگەر دەکەین."