لەیلا جومعە: باوکم ئاشنای ڕێبەرێتی کردم

لەیلا جومعەی کچی هونەرمەند باوکی تەیار کە لە گرتووخانەیی ژنانی ئەرزینگان لە زینداندایە، لە نامەیەکەدا سڵاوی لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا کرد و دەڵێت: "دەستبەرداری تێکۆشان نابین و بە بوێرییەوە لێرەین."

دوای شەهید بوونی باوکی (هونەرمەند باوکی تەیار)، کچەکەی لەیلا جومعە ئیبراهیم بە ناسناوی ئامارا لە زیندانی ژنانی ئەرزینگانەوە لە ڕێگەی پارێزەرەکانییەوە نامەیەکی پەیام ئامێزی بڵاوکردەوە.

دەقی نامەکەی ئامارا بەم شێوەیە:

"سەری گەلی کورد و بەتایبەت ڕێبەرێتیمان ساغ بێت. باوکم هەموو کاتێک لە پێناو کوردستان و هەموو گەلانی بندەستدا خاوەنداری لە بەهاکانی تێکۆشان دەکرد. ئەو تێکۆشانەی تا ئێستا بەڕێوەی بردووە، بینیمان لەمڕۆدا گەلی کوردستان خاوەنداری لە تێکۆشانی دەکەن و بە تێکۆشانیان وەڵام دەدەنەوە.

پێش شەهید بوونی لە کۆتا پەیامییدا گوتی، 'لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین و هەموو کاتێک لێرەین'. لە ئێستادا وڵاتپارێزان کە خاوەنی ئیرادەی خۆیانن خاوەنداری لە تێکۆشانی باوکم و هاوڕێیانی شەهیدی دەکەن. ئەو مەشخەڵی تێکۆشانی چەند ساڵەیە کە بە تێکۆشان نوسراوەتەوە و ئێمەیش تا کۆتایی ژیانمان ڕێچکەگری ئەو مەشخەڵەین.

باوکم پەکەکە و ڕێبەرێتی پێ ئاشناکردم و خۆشەویستییەکەیی هەموو کاتێک بووە ڕێهەڤاڵم. بووە هۆکاری ئەوەی لە ئێستامدا لە هەموو کاتێک زیاتر هۆشیار ببم. وەک زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەرزیگان، سەرساغی خۆمان لە هەموو گەلی کوردستان و بنەماڵەی ڕێهەڤاڵانی باوکم دەکەین کە لەگەڵییدا شەهید بوون. سەری هەموو گەل ساغ بێت. سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا دەکەین و سەرساغی خۆمانیان بۆ دەخوازین.

دەستبەرداری تێکۆشان نابین، ناترسین و لێرەین."