چەندین لە سیناتۆر و پەڕلەمانتارانی هەردوو وڵاتی باسک و کەتۆلۆنیا بۆ چارەسەریی ئاشتیانەیی پرسی کورد و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نامەیان بۆ کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا نارد.
نامەکە ئاڕاستەی سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا خافیر بیتیل و ئەندامانی کۆمیتەکە کراوە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، ماوەی ٢٦ ساڵ بەسەر ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕبووە و تا ئێستا لە زیندانی ئیمراڵیی تورکیادا لە زینداندایە.
هەر لە نامەکەدا سەرنج خراوەتەسەر پێشلکارییە نایاسایەکانی تورکیا کراوە لە سەپاندنی گۆشەگیری ڕەها، وە پێشێلکردن و دەستبەر نەکردنی 'مافی هیوا' کە لەلایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا-DMME و پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا-PMMEەوە جەختی لەسەر کراوەتەوە. لە بەردەوامی نامەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەی پێویستە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا فشار بکات بەوەی تورکیا بە گوێرەی پێوانە و بنەماکانی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا هەنگاوی خێرا بنێت.
هەر لەنامەکەدا باس لە گرنگی هەڵمەتی جیهانی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ کراوە و دەستنیشانکراوە پێویستە کاریگەری و گرنگی پەیام و هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ لە چارەسەری ئاشتییانەی تورکییادا لەبەرچاو بگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ئاماژە بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکراوە و دەستنیشانکراوە دەسەڵاتداری دەوڵەتی تورک بەم کارانەی شەڕی نێو تورکیای پەڕاندووەتەوە دەرەوەی سنووری خۆی، ئاماژەش بەوەکراوە چارەسەرکردنی ئەم شەڕانە ئاشتی دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین.
'دەبێت کۆمیتەی وەزیران هەڵوێستێکی کاریگەر بگرێتەبەر'
لە نامەکەدا باس لە دیدارەکەی شاندی دەم پارتی لە ئیمراڵی کراوە و بە ڕووداوێکی ئەرێنی نیشان دراوە، جەختکراوەتەوە لەوە هیشتا پێشێلکارییەکان لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە و گوتراوە: "دۆخی ئێستا نیشاندەری ئەوەی کە تورک و حکومەت چەندە لاوازن لە پیشاندانی ئیرادەی چارەسەری ئاشتییانە و دەربڕینی 'دانوستاندن تەنها بە مرۆڤێکی ئازادەوە ئیمکانی هەیە'ی نیلسۆن ماندێلا ڕاستە. بەگوێرەی دۆخی ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کۆمیتەی وەزیران بۆ چارەسەرێکی هەمیشەیی ئەم بابەتە هەڵوێستێکی چالاک و کاریگەر نیشان بدات. بەڕیز ئۆجالان وێڕای هەموو سەختی بارودۆخەکەی ئیرادەی چارەسەرکردنی ئاشتیانەی نیشان داوە."
ئاماژەش بەوەکراوە دابینکردنی مافی چاوپێکەوتنی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پاریزەر و بنەماڵەکەی و دواتر ئازاد کردنی ئەرکی سەرەکی کۆمیتەی وەزیرانە و دەبێت هەنگاوی ڕوونی یاسایی، دیبلۆماسی و سیاسی بگرێتەبەر.
ئەو کەسانەی بە واژۆی خۆیانەوە نامەکەیان نووسیەوە بریتین لەمانە:
- فێرناندۆ بارێنا، ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
- گۆرکا ئێلێجاباریتا، سیناتۆر، سەرۆکی گروپی ئێه بیلدو
- جۆسو ئیستارۆنا، سیناتۆر، گروپی ئێه بیلدو
- جۆن ئیناریتو، نوێنەری گروپی ئێه بیلدو لە ئەنجومەنی نوێنەران
- ئیراتی خیمینێز، ئەندامی پەرلەمانی ناڤارا لە گروپی ئێه بیلدو
- ئیگۆر زولایکا، نوێنەری پەرلەمانی باسک لە گروپی ئێه بیلدو
- دیانا ئوریا، جێگری پەرلەمانی باسک لە گروپی ئێه بیلدو
- لایا ئیسترادا ئی کانۆن، جێگری پەرلەمانی کەتەلۆنیا، سەرۆکی جی پی کوپ-دی تی
- دانی کۆرنیلا دیترێل، جێگری پەرلەمانی کەتەلۆنیا، وتەبێژی گرووپی جی پی کوپ-دی تی دانی کۆردیلا
- ماریا پیلار کاستیلێخۆ مەدینە، جێگری پەرلەمانی کەتەلۆنیا
- لۆرا فێرناندێز ڤیگا، جێگری پەرلەمانی کەتەلۆنیا