لە فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژ" بە کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک دەستی پێ کرد
لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژ"ـی ٢٦ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، بە کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک دەستی پێ کرد.
لە شاری لۆرێنتی فەرەنسا "ڕێپێوانی درێژ"ـی ٢٦ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، بە کۆبوونەوەی دیپلۆماتیک دەستی پێ کرد.
شاندی دیپلۆماسی کە لە هاوسەرۆکی کۆنسەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) زوبەیدە زومروت و هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردی فەرەنسا (جەدەکە_فە) شاهین پۆڵاد پێکدێت، لە لۆرێنت کۆبوونەوەیان دەست پێ کرد.
شاندەکە سەردانی ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی (Quest France)یان کرد و ڕاپۆرتێکیان پێشکەش کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات و ڕۆژنامەنووسانی کورد دەکاتە ئامانج و قڕکردنی سیاسی دژی خەباتکارانی ڕاگەیاندنی ئازادی کورد ئەنجام دەدات. هەروەها ڕاگەیەندرا کە ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی توند دایە.
شاندەکە ڕایگەیاند دژی سیاسەتی قڕکردن، گەلی کورد بەرخۆدان دەکات و خاوەنی ستاتۆیە، بانگەوازی خەباتکارانی ڕاگەیاندن کرد زیاتر ببنە دەنگی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد.
شاندەکە بەردەوامە لە کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکانی، لەگەڵ نوێنەری پەرلەمانی لۆرێنت، دامیان جیرارد کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا سەد ساڵە گەلی کورد ڕووبەڕووی پەراوێزخستن و سیاسەتی قڕکردن دەبێتەوە، بەڵام بە بەرخۆدان ئەم سیاسەتانە پووچەڵ دەکاتەوە. جەختکرایەوە، ڕێبەر ئاپۆ کە ٥٠ ساڵە ئافرێنەری ئەم بەرخۆدانەیە، لە گۆشەگیرییدایە. وە ڕێبەر ئاپۆ بێبەشە لە هەموو مافە یاساییەکان و بەتایبەت مافی هیوا.
شاندەکە ڕایگەیاند بە فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژئاوا شۆڕشێک پێکهات و ئەم شۆڕشە بە تێکۆشان دژی داعش سەرنجی هەموو جیهانی بۆ خۆی ڕاکێشا. سەرەڕای ئەمەش هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە و ژن و منداڵ و سڤیل دەکرێنە ئامانج. شاندەکە بانگەوازی لە فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپا کرد دژی دەوڵەتی تورک هەڵوێست وەربگرن و هەڵوێست وەربگرن دژی هێرشەکان.
شاندەکە ڕایگەیاند لە دووەمین ساڵی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"ـدان کە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد. شاندەکە دووپاتی کردەوە، ڕێپێوانی درێژ بۆ ماوەی ٢٦ ڕۆژ لە لۆرێنتەوە تا ستراسبۆرگ بەردەوام دەبێت، وە ئەمڕۆ دەستی پێ کرد.
شاندەکە ڕایگەیاند ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد گرنگییەکی یەکلاکەرەەوەی هەیە و داوایان کرد پەرلەمانی فەرەنسا ئەم داواکاریە بکاتە ڕۆژەڤ.
گوترا، پەرلەمانتاری ئەندامی گرووپی ئیکۆلۆژیک و کۆمەڵایەتی دامیاب جیرارد پشتگیری لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و داواکارییەکانی گەلی کورد دەکات.
شاندەکە دواتر سەردانی سەندیکای (Union Solidaires)ـی کرد، ڕاگەیاندرا کە پێویستە بەرامبەر ڕەوشی ڕۆژئاوا هەستیاربن و خاوەنداری لەم شۆڕشە بکەن.