پۆلیسی دەوڵەتی تورک بە توندی ئەشکەنجەی گەنجێکی کوردی دا
لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لە کاتی شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم پۆلیس لە گەنجێکییدا بە ناوی فورکان ئۆزەن و پاشان بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکرا.
لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین لە کاتی شەرمەزارکردنی کودەتای قەیوم پۆلیس لە گەنجێکییدا بە ناوی فورکان ئۆزەن و پاشان بە ئەشکەنجەدانەوە دەستبەسەرکرا.
چالاکی شەرمەزارکردنی قەیوم لە ناوچەی ئاکدەنیزی مێرسین بەردەوامە. گەنجان دوێنێ شەو لە گەڕەکی یەنیپازار ڕژانە گۆڕەپان، ئاگریان کردەوە و بڕیاری سەپاندی قەیومیان شەرمەزار کرد.
لە کاتی شەرمەزارکردندا پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە گەنجێکی ٢٠ ساڵی بە ناوی فورکان ئۆزەن دا. پاشان پۆلیس ئەشکەنجەی ئۆزەنی دا و دەستبەسەرکرا. لە هەمانکاتدا پۆلیس هەڕەشەی "هەمووتان دەگرین" لەو هاوڵاتیانە کرد کە وێنەیان دەگرت بە مۆبایلەکانیان.
زانرا کە قاچی ڕاستی ئۆزەن گورزی سەختی بەرکووتووە و بەو دۆخەوە براوەتە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.