سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوک بە ٣ ساڵ زیندانیکردن سزا درا

بە پاساوی 'پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوک بە ٣ ساڵ زیندانیکردن سزا درا.

دانیشتنی بڕیاری دۆزی پەڕلەمانتاری پێشووی هەدەپە ئایسەل توغلوک کە بە پاساوی 'پڕوپاگەندەی  ڕێکخستنی' دادگای دەکرا، لە ١٤ی کانوونی دووەمدا لە دادگای ئامەد بەڕێوەبرا.
بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە ئایسەل توغلوک ئامادەی دادگایکردنە نەبوو بەڵام پارێزەرەکەی سەردار چەلەبی لە دانیشتنی بڕیاری دادگایکردنەکەدا ئامادە بوو. دادوەر بە پاساوی 'پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' ماوەی ٣ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئایسەل توغلوک بڕییەوە و ڕاگەیاندنی هەڵپساردنی بڕیارەکەش قبوڵ ناکرێت.
ئایسەل توغلوک کە لە ساڵی ٢٠١٦دا بەهۆکاری کارکردنەکانی لە کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستگیرکرا، بە پاساوی 'بەڕێوەبەری ڕێکخستن' ماوەی ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. دواتر بەهۆی نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە گرتووخانەی کاندرایە بەردرابوو.