بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژ لە فەرەنسا دەستی پێ کرد

لە لانیستەری سەر بە شاری لۆرێنتی فەرەنسا ڕێپێوانی درێژ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد بۆ ماوەی ٢٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەستی پێ کرد.

لەو ڕێپێوانەی تیشکخستنە سەر دیلگرتنی ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، ٢٦ کەس بە ٢٦ شاری جیاوازی فەرەنسادا تێدەپەڕن و لە ١٥ ی شوباتی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ستراسبۆرگ بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی درێژ و گردبوونەوەیەک کۆتایی دێت.  

شاهین پۆڵاد: پیلانگێڕی بە تێکۆشان پووچەڵکرایەوە

سەرۆکی جەدەکە_فە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ٢٦ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆ، ڕایگەیاند بەرپرسانی ڕاستەقینەی پیلانگێڕی و موخاتەبی چارەسەر، هێزە پیلانگێڕەکانن، گوتی: "پیلانگێڕی بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی شەڕڤانانی ئازادی و تێکۆشانی گەلان پووچەڵکرایەوە. دووپاتی دەکەینەوە، پێویستە دەستبەجێ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دابین بکرێت و پرسی کورد چارەسەر بکرێت".

زوبەیدە زومروت: لە قۆناغێکی مێژووییداین

هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند لە نزیکترین کاتدا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی گوتی: " ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەری گەلی کورد و هەموو گەلانی ستەملێکراوی جیهانە. ئەندازیاری شۆڕشى ڕۆژئاوایە. شۆڕشێک بە پێشەنگایەتی ژنان لە ڕۆژئاوا پێکهات و ژنانی کورد چەتەکانی داعشیان تێکشکاند. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک پەنا بۆ سیاسەتی قڕکردن دەبات بۆ بنبڕکردنی ئەو فەلسەفەیەی کە لەسەر بناغەی ئازادی ژنان لە ڕۆژئاوا دامەزراوە. هاوڵاتی سڤیل و ڕۆژنامەنووسان و خەباتکارانی کەلتووری کورد دەکرێنە ئامانج. داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکەین لەبەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبن".

دیپلۆماسی و کۆبوونەوەی گەل

زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند بە خەباتی دیپلۆماسی دەستیان بە چالاکییەکان کردووە، لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و دامەزراوە و پەرلەمانتار و سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجوومەن کۆبوونەتەوە.

زومروت جەختی کردەوە لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا کۆبوونەوەی گەل و سەردانی بنەماڵەکان و چالاکی جیاواز ئەنجام دەدەن و بانگەوازی لە هەموو گەل کرد بۆ بەشداربوون و مەزنکردنی چالاکی.

پاش کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە، بە بەشداری دۆستانی کورد و بە جۆشێکی مەزن ڕێپێوان دەستی پێ کرد. چالاکییەکە بە ڕێپێوان و گردبوونەوە لە ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆتایی دێت.