بە دیمەن

ئێشکگری ئازادیی بەردەوامە: ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

ئێشکگری ئازادیی لە شاری ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ٦٥٧ هەفتەیە بەردەوامە.

ئێشکگری ئازادیی بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە شاری ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد، لە هەفتەی ٦٥٧ دا بەپێداگرییەوە بەردەوامە.

ئەم چالاکییە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و نەهێشتنی سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی بە بەشداری گەلی کورد و دۆستەکانیان لە ئەوروپا بەردەوامە. لەم هەفتەیەدا ٢ وڵاتپارێز بە ناوەکانی کەمال دۆغان و موحسین چۆبان لە شاری نانسی فەرەنساوە هاتن و چالاکییەکەیان وەرگرت.

کەمال دۆغان دەربارەی چالاکییەک قسەی کرد و ڕایگەیاند ئامانجی سەرەکییان ئازادی ڕێبەری ئاپۆیە، دەربارەی چالاکیەکە گوتی: "ماوەی ٣١ ساڵە گەلی کورد و دۆستەکانیان لەبەردەم دامەزراوەکانی ئەوروپا بانگەواز دەکەن. چاوەڕێ دەکەن کۆنسەی ئەوروپا و سی پی تی ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن."

کەمال دۆغان گوتی "ئەگەر دەوڵەتی تورک ئاشتییەکی ڕاستەقینەی لەگەڵ گەلی کورد دەوێت، ئەوا ئیرادەی ئێمە لە ئیمراڵییە. پێویستە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا ڕابگیرێت".