یەژەکە_سە: بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان لە گۆڕەپانەکان دەبین

ژنانی کوردی سویسرا، ٢٥ ی کانوونی دووەم دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەڕژێنە گۆڕەپانەکان.

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) بانگەوازی لە کوردستانیان و دۆستەکانیان و بەتایبەت ژنان کرد بەشداربن لە ڕێپێوانی ٢٥ ی کانوونی دووەم لە شاری زیوریخ.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: " ئەوانەی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا شۆڕشی ژنانیان لە کۆبانێ پێ قبووڵ نەکرا، شەڕی ئێستا بە دەرفەت دەبینن و هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی کورد لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا".

دووپاتکراوەتەوە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ناتوانن بەرخۆدانی قەسەدە یەپەژە و یەپەگە بشکێنن، وەک یەژەکە_سە دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا دەپارێزن و تێکۆشان مەزنتر دەکەن، ڕایدەگەیەنن هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی قبووڵ ناکەن، بە ڕۆحی شۆڕشی کۆبانێ دەڕژێنە گۆڕەپانەکان و خاوەنداری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن.

وە ئاماژە بەوە دەکەن لە ٢٥ ی کانوونی دووەم لە زیوریخ بۆ ڕۆژئاوا و کۆبانێ لە گۆڕەپانەکان دەبن.