'دەستکەوتەکانی ژنان دەپارێزیین'
خولەیسا عەلی وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند ژنان پێداگرن لەوەی دەستکەوتەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن.
خولەیسا عەلی وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ڕایگەیاند ژنان پێداگرن لەوەی دەستکەوتەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بپارێزن.
خولەیسا عەلی وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی زەنوبیا، ڕایگەیاند، پێویستە ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا بە پشکی لەسەدا ٥٠ بەشدار بن و وتی: "ئەگەر ئێمە سووریایەکی دیموکراتیک و یەکسانمان بوێت، گونجاوترین مۆدێل ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور وڕۆژهەڵاتی سووریایە."
خولەیسا عەلی سەبارەت بە هەندێ پرسەکانی ژنان و داهاتووی سووریا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)قسەی کرد و ڕایگەیاند کە پێویستە ژنان لە حکومەتی نوێ و نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریادا بەشداربن و ڕایگەیاند کە دەکرێت لە داهاتویەکی نزیکدا وۆرک شۆپێکی نەتەوەیی گەلانی سووریا ببەسرێت و وتی: "پێویستە پشکی ژنان لە وۆرک شۆپەکەدا لەسەدا ٥٠ دەست نیشان بکرێت، بەتایبەتی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێویستە بتوانن گرنگی دەستکەوتەکانیان کە لە دوای تێکۆشان دژی داعش بەدەست هاتوون بزانن. لەبەر ئەوە ژنان توانیان لە دوای ئەم تێکۆشانە ببنە بەشێک لە ژیان. لە هەموو دامەزراوەکاندا، بە سیاسەت، دیپلۆماسی و ئابووریشەوە بەشدار بوون. لە هەمووی گرنگتر لە ئەنجامی ئەو تێکۆشانەدا، سیستەمێکی هاوسەرۆکی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دامەزرا و جێبەجێ کرا.
خولەیسا عەلی جەختی لەوەشکردەوە کە مۆدێلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێویستە لە سەرتاسەری سووریا جێبەجێبکرێت و وتی: "ئەو ڕووداوانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری هاتنە ئاراوە دەرخەری ئەوەن کە ئەم شێوازە بەرێوەبەرییە مانای چییە و چۆن دەتوانێت بەشێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە لە بنیاتنانی دەستوری سووریادا بەشداری بکات."
'دەیانەوێت مێژووی ژنان پشتگوێ بخەن'
خولەیسا عەلی سەبارەت بە دانانی ناوی شاژنی زەنۆبیا لە دەستوری پەروەردەدا، وتی: "زەنۆبیا سیمبولی ئازادییە، بەڕێوەبەرێک و شاژنێکی پێشەنگ بوو، نوێنەری یەکسانی و دیموکراسی بوو، پێشەنگی گەل بوو. ئەو وەک ژنێک پێشەنگایەتی کۆمەڵگای دەکرد، کەسێکی شارەزا و تێگەیشتوو بوو، دەرهێنانی ناوی زەنۆبیا لە مەنهەجی پەروەردەدا هێرشێک لە دژی ژنانی پێشەنگە. بەمەش دەیانویست پەیامێک بە ژنان بدەن. جارێکی دیکە دەرکەوت کە ناتوانن بەرگەی بە بیر هێنانەوەی ژنانی پێشەنگ بگرن. ئەمەش بە واتای لەبەرچاو نەگرتنی ناسنامە و مێژووی ژنانی سووریایە.
وەزیری داد بڕیاری کوشتنی ژنی دا
خولەیسا عەلی ڕایگەیاند کە ئەوان وەزیری دادی دەسەڵاتی هەتەشە قبووڵ ناکەین، لەبەر ئەوەی پشتڕاستکراوەتەوە کە ژنانی کوشتووە و وتی: "ئایدۆلۆژیایەک کە ژن بکوژێت بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە لای ئێمە. وەزیری داد بەکەسێک دەڵێن کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی جێبەجێ دەکات. بەڵام وەزیرێک کە ئەگەر کەسێکی کوشتووە چۆن دەتوانێت دادپەروەری جێبەجێ بکات؟ جیا لەوە بۆخۆی دادپەروەری سەرچاوی هێزی کۆمەڵگایە. پێشەنگەی کۆمەڵگاش ژنە. وەزیرێک کە ژن بە هیچ بزانێت، بۆ ژنان جێگای قبوڵکردن نییە."
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک
خولەیسا عەلی ئاماژەی بەوەشکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە مەبەستی لەناوبردنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک هێرش دەکاتە سەر پێشەنگە ژنەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و وتی: "دەوڵەتی تورک لە هەموو لایەکەوە ژنانی پێشەنگ بە ئامانج دەگرێت و لە ڕێگەی سیاسەتی شەڕی تایبەتەوە هێرش دەکاتە سەر ژنان، لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا، ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کران هێرشەکان بۆ سەر ژنان هێرشێکە بۆ سەر پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، ئەوان لە ڕێکخستنی ژنان دەترسن، هەوڵی ترساندنی ژنان دەدەن و دەیانەوێت ڕێکخراوەکانی ژنان هەڵوەشێننەوە، بۆیە پێشەنگەکانی شۆڕش وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دەبینێت، لە ئەنجامدا دەیانەوێت کۆمەڵگا لەناوببەن."
دەبێت داگیرکەران لە خاکی ئێمە بچنە دەرەوە
خولەیسا عەلی ڕایگەیاند کە دەستبەرداری دەستکەوتەکانی ژنان نابن و لە دژی ئایدۆلۆژی توندڕەوی ئیسلامی تێکۆشانیان زیاتر دەکەن و وتی: "هەموو نەتەوە، مەزهەب و ئایینێک لە سووریادا بوونی هەیە، بۆیە دەبێت لە سووریای نوێدا ڕێز لە هەمووان چین و توێژەکان بگیرێت. هەروەها دەبێت ئیرادە و ئازادی هەموو گەلان لە پێش هەموو شتێکەوە بێت. بۆیە دەبێت مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ داڕشتنەوەی دەستوری سووریا بە بنەما بگیردرێت. هیوادارین سووریایەکی دیموکراتیک و نا ناوەندی بنیات بنرێت. بۆیە نابێت ڕێگە بدەین هیچ هێزێکی دەرەکی دەستوەردان لە ناوخۆی سووریا بکات و دەبێت ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد بکرێنەوە وگەلان بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان."