لە کۆبانێ بنەماڵەی شەهیدان تابووری خۆپاراستنیان دامەزراند
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ بۆ پاراستنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تابوورێکیان بە ناوی شەهید ئازاد دامەزراند.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ بۆ پاراستنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تابوورێکیان بە ناوی شەهید ئازاد دامەزراند.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ بۆ پاراستنی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەکی ڕۆڵەکانیان هەڵگرت و تابوورێکیان بە ناوی شەهید ئازاد دامەزراند.
ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کۆبانێ دەربارەی هێرشەکانی سەر هەرێمەکە و بەبۆنەی ٧ هەمین ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بنەماڵەی شەهیدان داگیرکردنی عەفرینی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند ئێستەش دەوڵەتی تورک بەهەمان خواستەوە دەیەوێت بەشێوەیەکی دڕندانە هێرش بکاتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەت بۆ سەر پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین.
بنەماڵەی شەهیدان ئاماژە بەوە دەکات، خەڵکی سڤیلی هەرێمەکە کە بۆ پاراستنی بەنداوەکە ئێشکگری دەگرن و ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج و چەندین ئێشکگر شەهید و بریندار بوون.
هەروەها دەڵێن بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێکهێنانی ئەو بەڵێنەی بە شەهیدانمان داوە، چەکی ڕۆڵەکانمان هەڵگرت.
هەروەها گوتیان با دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی باش بزانن کە وەک چۆن لە ٢٠١٤ داعش لە کۆبانێ تێکشکا، ئەمڕۆش لەسەر هەمان بڕیارین و دەوڵەتی تورک و چەتەکانی تێک دەشکێنین.