ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی ئێشکگری ئازادییان کرد
ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەبۆنەی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٥، سەردانی چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بەبۆنەی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٥، سەردانی چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆیان کرد.
ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی ئێشکگری ئازادییان کرد کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری بەردەوامە.
ئەندامانی فراکسیۆنی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا پێرنادا بارێنا ئارزا، سباستیان ئەڤەردینگ و لەیلا چایبی، لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی پێشکەوتووخوازی سۆسیالیست و دیموکراتەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ئەندرێس شیدەر بەشداربوون.
نوێنەری کۆنسەی ئەوروپای پارتی دیموکراتیک فایەق یاگیزات و چالاکوانی سیاسی نێونەتەوەیی سارا گلین ئامادەبوون.
لە سەردانەکەدا دووپاتکرایەوە، ڕێبەر ئاپۆ سیمبولی ئاشتییە و بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی نوێی چارەسەری بەشێوەیەکی تەندرووست پێش بکەوێت، پێویستە ئازاد بکرێت.
لە پارتی خۆشگوزەرانی مرۆڤ و ژینگە و ئاژەڵدۆستانی ئەڵمانیا و ئەندامی فراکسیۆنی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا سباستیان ئەڤەردینگ ئاماژەی بەوە کرد دەیان ساڵە کوردەکان لە مافی بەکارهێنانی زمان و ژیانی کەلتووری بێبەشن، ئازادی ڕادەربڕینیان ئاستەنگکراوە".
ئاماژەی بەوە کرد پێویستە پەیامی ئاشتی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە پەرلەمانی تورکیا، گوتی: "پاراستنی مافی کەمەنەتەوەکان لە یەکێتی ئەوروپا شوێنێکی گرنگی هەیە. پێویستە بەڕێز ئەردۆغان تێبگات کە بەبێ پاراستنی کەمەنەتەوەیەکان دەرگای چوونە یەکێتی ئەوروپا بەڕوویدا بە داخراویی دەمێنێتەوە".
سارا گلین کە نوێنەرایەتی کەمپەینی نێونەتەوەیی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکات، تیشکی خستەسەر ئەو مەترسییەی کە تورکیای تێدایە. دووپاتی کردەوە، ڕێبەر ئاپۆ دانوستانی ئاشتی ئامادەیە.
هەروەها جەختی کردەوە پێویستە لە پرۆسەی ئاشتییدا بەشدارییەکی سیاسیی بەرفراوان هەبێت و ڕایگەیاند پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرۆسەی چارەسەری گرنگییەکی یەکلاکەرەوەیان هەیە.
لە سەردانەکەدا ڕاگەیاندرا، کە بۆ پاشەڕۆژی تورکیا و هەرێمەکە، پێویستە حکومەتی تورک لەبری درێژەدان بە شەڕ، لەگەڵ گەلی کورد کار بۆ ئاشتی بکات. هەروەها بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و بەشداربوونی لە پرۆسەی ئازادی و ئاشتی بانگەوازی پشتیوانی نێونەتەوەیی کرا.