ناوی دوو شەهید دیکەی بەنداوی تشرین ئاشکرا کرا

لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە ٢١ی کانوونی دووەم چەندین کەسی مەدەنی شەهید بوون. ناسنامەی دوو لەو کەسانەی لەو هێرشانەدا شەهید بوون ئاشكرا کرا.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە بە ڕاگەیاندراوێک ناوی ئەو دوو هاوڵاتییە مەدەنییەی ئاشکرا کرد کە لە بۆردوومانەکانی ٢١ی کانوونی دووەمی سەر بەنداوی تشرین شەهید بوون.

ناوی شەهیدەکان بەم شێوەیە: حەزنا عەبدە کە ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی-ژنە، هەرەوەها کەسی دووەم محێدین حسێن عومەرە کە ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشان کراوە هەردوو شەهید خەڵکی قامیشلۆن و لە ٢١ی کانوونی دووەم بۆ ئەرکی ئێشكگری گرتن لەگەڵ کاروانی هاوڵاتیاندا ڕۆشتوونەتە بەنداوی تشرین.