فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک گوندی بیر حسۆی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی گوندی بیر حسۆی باشووری کۆبانێیان بۆردوومان کرد.

ڕاگەیاندرا دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە فڕۆکەی جەنگی گوندی بیر حسۆی باشووری کۆبانێیان بۆردوومانکردووە.

هەر لە درێژەی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا، زانیارییەکان دەریانخستووە دەورووبەری بەنداوی تشرین بە تۆپهاوێژ تۆپباران کراوە.