فەرماندەی سعودیایی یەپەژە: لە نێو دۆزێکی مافدارم

یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە شیراز نیدال کە خەڵکی سعودییە، ئاماژەی بەوەکرد تێکۆشانێکی مافدار بەڕێوەدەبات و گوتی: "لەم هێرشانەی کۆتاییاندا باشتر حەقیقەتی دەوڵەتی تورکم ناسی."

شیراز نیدال

شیراز نیدال کە بنەمای فکری شۆڕشی ڕۆژئاوای ناسی، پەروەردەی پزیشکی بە جێهێشت و بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بوو. لە بەرەکانی بەرخۆدان یەکێک لە فەرماندەکانە و شیراز نیدال گوتی: "ئێمەی شەڕڤانان خاوەن ئامانجین. بە ڕۆحی فیداکاریەوە تاوەکو کۆتا هەناسەمان بۆ ئازادی  تێدەکۆشین".

بەرخۆدانی قەسەدە لە بەنداوی تشرین، گوندەکانی دەروبەری و پردی قەرەقۆزاق لە ٨ی کانوونی یەکەمەوە بەردەوامە. بەرخۆدانێکی بەوجۆرە لەگەڵ چیرۆکی قارەمانێتی گەل و شەڕڤانان هەمیشەیی دەبێت. یەکێک لە پێکهاتەکانی بنەماکانی قەسەدە و یەپەژە ئەوەیە کە لە سەرەتاوە ئامادەی ئەم بەرخۆداننانەن. یەکێک لە فەرماندەکانی یەپەژە شیراز نیدال لە نێو شەڕڤانانی کورد، عەرەب، ئاشوور، سریان، ئەرمەن و تورکماندا پێگەیەکی گرنگی هەیە. هەندێک جار بە گۆرانی، هەندێک جار بە پێکەنین مۆڕاڵ بە هەڤالانی دەدات. بە جۆش و مۆڕاڵەوە تێدەکۆشێت.

لە عەرەبستانی سعودیەوە بۆ حەلەب

فەرمادە شیراز لە عەرەبستانی سعودیەوە. دەرفەتم بۆ ڕەخسا لە گۆڕەپانی شەڕ شیراز نیدال ببینم، لەگەڵییدا قسە بکەم و بیناسم. شیراز نیدال بۆ پەروەردەی پزیشکی لە ساڵی ٢٠١٨ هاتە شاری حەلەبی سووریا. شیراز باسی بەشداربوونی لە نێو ڕیزەکانی یەپەگە کرد: "زۆر حەزم بە خوێندنەوەی کتێب دەکرد و لێکۆڵینەوەکانم بەرەو پێش ببەم. کاتێک خوێندمەوە بنەمای فکری شۆڕشی ڕۆژئاوام ناسی. ئەوکاتە ئەو فکرە زۆر کاریگەری لەسەرم دانا. ئەوکاتەی یەپەگەم ناسی لە مانای ژیانی خۆمم پرسی. ئەگەر مرۆڤ نەتوانێت واتای بۆ ژیانی خۆی و دەروبەری زیاد بکات، ئەوا بێمانایە. لێگەڕین لە ئازادی ئەنجامی ئەم فکرە بوو.

٥ساڵ لە نێو ڕیزەکانی یەپەگە

بەو تێگەشتنە ساڵی ٢٠٢٠ بەشداری ڕیزەکانی یەپەژە بووم. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەمیشە هێرشی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان دەکرد. لە بەرانبەر هێرشەکاندا لە نێو ئامادەکاریدا بووین. خۆم بە ڕێکخستن کرد ئەنجامی ئەم سەرکەوتنەی ئەمڕۆ هی ئەوکاتەی ئامادەکارییە".

پشت بە ڕووخان و تاڵان دەبستێ

فەرماندەی یەپەژە شیراز نیدال ئاماژەی بەوەشکرد کە تێکۆشانێکی مافدار بەڕێوەدەبات و وتی: "ئێمە شەڕڤانان خاوەنی ئامانجین. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی پشت ڕووخاندن و تاڵانکاری دەبەستن. لەبەر ئەوەی لە یەک هێرشدا سەرناکەون. دەوڵەتی تورکی فاشیست، مێشک تیرۆریست و قڕکەر لەم ‌هێرشانەدا توانیم بە تەواوەتی بیناسم. دەبێت هەموو جیهان داگیرکاری و سیاسەتەکانی تاڵانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ببینێت. بە ڕۆحی فیداکارییەوە تاوەکو کۆتا هەناسە بۆ ئازادی تێدەکۆشین".