ئەو کچەی لە هێرشەکەی سەر تشرین بە سەختی برینداربوو، شەهید بوو

کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند ڕۆنیز محەمەد عەلی کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٥ ی کانوونی دووەم بۆ سەر گەل لە بەنداوی تشرین بە سەختی بریندار بوو، شەهید بووە.

کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند هاوڵاتییەک بە ناوی ڕۆنیز محەمەد عەلی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٥ ی کانوونی دووەم بۆ سەر گەل لە بەنداوی تشرین بە سەختی بریندار بوو، شەهید بووە.

سوپای داگیرکەری تورک لە ١٥ ی کانوونی دووەم ڕاستەوخۆ بەرخۆدەرانی لە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا کارمەندی تەندرووستی عومەر حەسەن و هەردوو هاوژین هێزا محەمەد و ئەدهەم عەلی و ئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کانتۆنی فورات عوسمان ئیبراهیم شەهیدبوون، ١٩ هاوڵاتی سڤیلیش برینداربوون، لەنێو بریندارەکاندا خوێندکارێک بە ناوی ڕۆنیز محەمەد عەلی هەبوو، ئەمڕۆ ڕۆنیز محەمەد عەلی لە نەخۆشخانەیەکی کۆبانێ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە شەهیدبوو.