گەلی هەرێمەکە بۆ بەرخۆدان گەیشتنە تشرین
گەل لە کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆرەوە بۆ بەرخۆدان گەیشتنە بەنداوی تشرین.
گەل لە کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆرەوە بۆ بەرخۆدان گەیشتنە بەنداوی تشرین.
دانیشتووانی کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی ئێشکگری لە بەنداوی تشرین کە لە ٨ ی کانوونی دووەمەوە بەردەوامە، گەیشتنە بەنداوەکە.
ئەمە دووەم جارە دانیشتووانی کانتۆنەکانی ڕەقە و تەبقە و دەیرەزۆر بەشداری چالاکییەکەی بەنداوی تشرین دەکەن.
سەرۆکی یەکێتی ئالوبەیتی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیکی کانتۆنی تەبقە، عەدنان عەلەوی گوتی: "دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بەنداوی تشرین داگیربکات. بۆ ئەمەش پەنا بۆ هەموو ڕێبازە نامرۆڤانە و نائەخلاقییەکان دەبات. دژی خەڵکی سڤیلی بەنداوەکە تاوانی شەڕ دەکات، ئەو کاروانانە بۆردوومان دەکات کە ڕوودەکەنە بەنداوەکە".
خالیدە محەمەد خەڵکی کانتۆنی تەبقە، گوتی: "دەوڵەتی تورک کۆمەڵکوژی بەرامبەر ئێشکگران ئەنجام دەدات. یەک کەسیش لە تەواوی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بمێنێت، بەنداوی تشرین چۆڵ ناکەین. درێژە بە بەرخۆدان دەدەین و ڕێگەنادەین دەوڵەتی تورک وڵاتەکەمان داگیربکات".