شەهیدانی حەسەکە بە خاک سپێردران
شەڕڤانانی قەسەدە ئاگری حەسەکە (مەحمود محەمەد ئەل عەزاوی) و نور (حەیدەر حوسێن ئەل سەحەن) شەهید بوون، لە حەسەکە بە خاک سپێردران.
شەڕڤانانی قەسەدە ئاگری حەسەکە (مەحمود محەمەد ئەل عەزاوی) و نور (حەیدەر حوسێن ئەل سەحەن) شەهید بوون، لە حەسەکە بە خاک سپێردران.
شەڕڤانانی قەسەدە ئاگری حەسەکە (مەحمود محەمەد ئەل عەزاوی) لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە عەلیەی سەر بە سرێکانی داگیرکراو شەهید بوو، حەیدەر حوسێن ئەل سەحەن (نور) لە ١٥ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە مەنبج شەهیدبوو، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە شاری حەسەکە بە خاک سپێردران.
دانیشتوانی شاری حەسەکە و گوندەکانی، ئەندام و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هێزە سەربازییەکان و ئاسایشی ناخۆ بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.
جەماوەری گەل لە دوای وەرگرتنی تەرمی شەهیدان لە گوندی داودی، بەرەو گۆڕستان بە ڕێکەوتن. لە گۆڕستان بە شێوەیەکی جەماوەری پێشوازی لە هەر دوو شەهید کرا.
لە مەڕاسیمەکەدا وێنەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان و ئاڵای قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە هەڵگیرا و دروشمی "شەهید نامرێت" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە" بەرزکرایەوە.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکە ڕەوان شێخۆ قسەی کرد.
ڕەوان شێخۆ لە قسەکانییدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر دوو شەهید کرد و سڵاوی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە کرد.
ڕەوان شێخۆ تێشکی خستەسەر بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و گوتی: "شەڕڤانانی قەسەدە و گەلەکەمان لە بەنداوی تشرین بەرخۆدانێکی مێژووی نیشاندەدەن. تەواوی جیهان گەواهیدەری ئەم بەرخۆدانەیە".
بە ناوی ئەنجوومەنی سەربازی کانتۆنی جزیرە بروسک حەسەکە قسەی کرد.
بروسک حەسەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە مردن ناترسن و دووپاتی کردەوە کە تەڤگەری ئەوان تەڤگەری شەهیدانە.
بروسک حەسەکە لە درێژەی قسەکانییدا گوتی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە لە وڵاتەکەماندا بە ئاسایش و ئارام بژین. تاوەکو دوا دلۆپی خوێنمان لە ڕێی شەهیدانین و لە دژی داگیرکاری تێدەکۆشین".
ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک محەمەد ئەمین قاسم لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین و گوتی: "بەرخۆدانی بەنداو بوون و نەبوونە، بۆیە سەرکەوتنی بەرخۆدان سەرکەوتنمانە، سەرکەوتنی گەلەکەمان تێک شکانی ئەردۆگانە".
پاشان ناسنامەی هەر دوو شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.
شەهیدان بە هەلهەلەی دایکان و بە درووشم بە خاک سپێردران.