کاڵکان: هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆتا چانسە بۆ ڕزگاری تورکیا

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان گوتی: "لە کردار و گوفتاریشدا ئاکەپە گۆڕانکارییەکی نەکردووە. هەوڵدانەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕزگارکردنی تورکیا کۆتا شانسە. هەموو کاتێک لە پشتی پرۆسەکەی ڕێبەر ئاپۆین."

دوران کاڵکان

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان وەڵامی پرسیارەکانی مەدیا خەبەر تیڤی دایەوە. هەڵسەنگاندن و وەڵامەکانی دوران کاڵکان بەم شێوەیە:

"پێش هەموو شتێک سڵاوی خۆمان دەنێرین بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە مانادارترین بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبات. لە ساڵی ڕابردوودا دوو چاوپێکەتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ئەنجامدرا. لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا یەکەم چاوپێکەوتن، لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤دا چاوپێکەوتنی دووەم ئەنجامدرا. چاوپێکەوتنی سەرەتا لە لایەن برازاکەیەوە ئەنجامدرا و وەک دیداری بنەماڵەی هەڵسەنگێندرا. بەڵام چاوپێکەوتنی دووەم لە لایەن شاندی دەم پارتییەوە ئەنجامدرا

بەیاننامە درا بە ڕای گشتی، وەک پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ. دواتر شاندەکە دەستی بەکارەکانی کرد. لەگەڵ ناوەندە گشتییەکانی پارتەکانی پەڕلەماندا کۆبوونەوەکانی ئەنجامدا. کۆبوونەوەیان لەگەڵ هەندێک کەسایەتیدا ئەنجامدا. لەم کۆتایشدا ڕاگەیەندراویان لەسەر کۆبوونەوەکانیان دا. هەروەها پەیوەست بە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە هەندێک زانیارییان دا.

بە سەرنجدارییەوە بەدواداچوونی ئەمەمان کرد، بەردەوامیشین. هەوڵدەدەین لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. هاوکات لە کارەکانی شاندەکەی دەم پارتیش. جگە لەمە هیچ زانیارییەکمان لەسەر نییە. هەڤاڵ جومعە ئاماژەی بەوەداوە، هیچ داواکاری، پەیام و بانگەوازییەکی فەرمیمان تا ئێستا بۆ نەهاتووە. بۆیە ناوەڕۆکی گفتوگۆکان نازانین. هەروەها شتێک نییە داوامان لێکرابێ.

ئێمەیش وەک ڕای گشتی و هەموو کەسێک قسە و ڕاگەیاندراوەکان لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەبینین، هەوڵدەدەین لە دۆخەکە تێبگەین و وانە لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆوە وەربگرین. دۆخەکە بەم جۆرەیە. زۆر شت دەگوترێت، بەڵام لە پراکتیکدا هیچ دۆخێکی جیاواز لە ئارادا نییە. مشتومڕێک بوو کە زۆر گرنگ و مانادار بوو. بەڕێوەبەرییمان دەربارەی ئەمە ڕاگەیاندراوی دا. گرنگیمان دا بەم گفتوگۆیانە و بە گرنگمان زانی. بە سەرەنجەوە بەدواداچوونی دۆخەکە دەکەین. بۆ ڕای گشتی و بۆ خۆشمان ئەوەمان ئاشکرا کرد بە بەرپرسیارێتی خۆمان هەڵدەستین. دانوستاندکاری سەرەکیی و موخاتیبمان ڕێبەر ئاپۆیە. هەموو کاتێک لە پشتی ئەو پرۆسەوەیەین کە ڕیبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە.

لە ئێستا و داهاتووشدا لەگەڵییداین و بەگوێرەی بڕیارەکانی وی دەجوڵێیینەوە. ئەمەمان بە ئاشکرا باسکردووە. بەڵام بەدەر لەمە ئێمە هیچ پراکتیکێک نابینین. نە لە گوفتار و لە کردارییشدا بە تایبەت لە لایەن ئاکەپەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئارادا نییە. هەندێک لایەنی ڕاگەیاندن ژەهرییان لە دەم دێتە دەرەوە. بە گوێرەی خۆیان نزیکایەتییەکی سووک و بێ مانا دەگرنەبەر. هەڵبەت ڕقایەتی دەکەن. بەڵام لە ڕاستییدا دۆخی کەسی و هەرزانی خۆیان نیشان دەدەن. ئەمە لە پێناو دەستەڵاتدارییدا دەکەن. قسە و ڕاگەیاندراوەکانی ئاکەپە و بەتایبەت هی ئەردۆغان نیشانی ڕاگەیاندنەکان دەدەن. ئەمە بەتەنها لەلایەن خۆیانەوە ئەنجام نادەن.

بێگومان لە ناو پارتە جیاوازەکاندا هاندان هەیە. لە لایەکی دیکەوە پراکتیکیان بەردەوامە. لەم پراکتیکانەیاندا هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەداوە. هێرشەکانی سەر گەل، گرتن، سەپاندنی قەیوم بەردەوامە. بوختییان دەکەن، فشار و گەلەکۆمەکی دەکەن. لە ئیمراڵیشدا پەیوەست بە دۆخی ڕێبەر ئاپووە هیچ گۆرانکارییەک نەکراوە. بەڵێ چاوپێکەوتن هەبوو. ئەمش بەربنەمای تێکۆشانی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاتەئاراوە.

پێشتریش باسی ئەمەمان کردووە، ئەمە سەرکەوتنێک بوو. بەڕێوەبەرییمان ڕاگەیاندراوی دا. دەستنیشانیکرد دان بە گۆشەگیرییدا نرێنراوە. ئەمە هەڵسەنگێندرا و هەڵسەنگاندێکی درووستە. بەڵام بەدەر لەمەش هیچ پراکتیک نییە. پەیوەست بە دۆخی ڕێبەر ئاپۆوە هیچ گۆڕانکارییەک لە لایەن دەسەڵاتداریییەوە ئەنجام نەدراوە. زانیارییمان نییە.

بەردەوامی هەیە...