سزای لەسێدارەدانی چالاکی بواری مافە کۆمەڵایەتیەکان، ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکار لە مافی ژنان، پەخشان عەزیزی، لە ٨ی کانوونی دووەم لە لایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.
لە ئەنجامی دەرکردنی ئەم سزایە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە لە کوردستان، ئیران و هەموو جیهان ناڕەزایەتی و کاردانەوەی بەربڵاوی لێکەوتەوە، بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئێران سەر بە سوپای پاسداران،(ئاژانسی تەسنیم)، بە پشت بەستن بە شەورای ئەمنیەتی ئێران، ئەم سزایە دواخراوە."
جێی ئاماژەەیە ئەم هەواڵە ئەمڕۆ لە کاتێکدا بڵاوکراوەتەوە کە بەپێی بریار وداوای حیزبەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی مانگرتنی گشتی بەرێوە دەچێت.