زرێپۆشێکی پۆلیسی تورک خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشا و برینداری لێکەوتەوە

لە شاری وان، زرێپۆشێکی پۆلیسی دەوڵەتی تورک خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشا و دوو سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی بریندار بوون.

لە گەڕەکی خاچۆرتی ناوچەی ئارموشی وان زرێپۆشێکی پۆلیس خۆی بە ماتۆڕسکیلێکدا کێشا و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی بریندار بوون.

زانراوە سەباحەدین کاچاک یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە، هەروەها ئینانچ سالگور زۆربەی ئێسکەکانی جەستەی شکاوە.

دوابەدوای ڕووداوەکە هەردوو بریندارەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.