بێکاری لە تورکیا زیادیکردووە

دەزگای ئاماری دەوڵەتى تورک رایگەیاند، رێژەى بێکاری لە تورکیا گەیشتووەتە ١٢.٨ لە سەد.

تورکیا، کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەدەرێت رۆژ لە دواى رۆژ ئابوورییەکەى بەرەو داڕمانی زیاتر دەڕوات. دەزگای ئاماری دەوڵەتى تورک (TUÎK) ئاماری کاری مانگی نیسانی ٢٠٢٠ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو ئامارە، لە سەرتاسەری تورکیا ژمارە مرۆڤە بێکارەکانی سەرو تەمەن ١٥ ساڵ گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار کەس.

ئاماژە بەوەشکراوە، رێژەی بێکاری گەیشتووەتە ١٢.٨ لە سەد.

سەرباری ئەوەى ئامار و زانیارییەکانى دەزگای ئاماری دەوڵەتی تورک جێگای گومانە، بەڵام ئەو ئامارە سەرنجڕاکێشە، چونکە هاوکات لەگەڵ ئەوەى کە گوایە رێژەى بێکاری کەمیکردووە، بەڵام ژمارەى کەسە بێکارەکان بە شێوەى پێوانەیی زیادیان کردووە!. ئەوەش نیشانەى ئەوەیە، کە ملیۆنەها کەس کاریان نییە و هیچ ئاسۆیەکیشان بۆ دەستکەوتنى کار لەبەردەستدا نییە.

ژ.ت