خانەوادەی ئۆجالان و زیندانیانی تر بۆ چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیان تری ئیمڕالی بۆ چاوپێکەوتن سەردانی بەرپرسانیان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و کەسوکاری عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش بۆئەوەی چاویان بە خزمەکانیان بکەوێت سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

ئۆجالان دوای ٢١ ساڵ یەکەمجار لە ٢٧ نیساندا توانی بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکەی قسە بکات.

ئۆجالان لەگەڵ محەمەد ئۆجالان قسەی کرد و پەیامی گرنگی پێشکەش کرد. هەروەها زیندانیانی تریش لە ٢٠١٥ەوە بۆ یەکەمجار توانیان بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسە بکەن.

ف.ق