سێ زیندانی بەهۆی ئەوەی چارەسەریان بۆ ناکرێت دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد

سێ زیندانی لە زیندانی داخراوی پیتی (تی٢)ی عوسمانیە بەهۆی ئەوەی چارەسەریان بۆ ناکرێت، دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

لە دۆزی نسێبین محەمەد فاروق ئەنگین، باوەر باشار و ئیبراهیم خەلیل کاراتاش بەهۆی ئەوەی چارەسەری بۆ نەخۆشیەکانیان ناکرێت لە زیندانی داخراوی پیتی (تی٢) دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد. زیندانیان لە ڕێگەی خزمەکانیان ڕاگەیاند، ٦ی تەموز دەستیان بە مانگرتنی بێدەوروەرگرتن کردووە.

زیندانیان لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٦ەوە بە برینداری بۆ زیندانەکە بران بەڵام چارەسەریان بۆ نەکراوە.

ف.ق