لە ئیستەنبول تیرۆری دەستگیرکردن

پۆلیسی تورک لە ئیستەنبول لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایە سەر دەیان ماڵی هاووڵاتییان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی تورک لە ناوچەکانى ئەسەن یورت، ئەسەنلەر و باشاک شەهیر هەڵیانکوتاوەتە سەر دەیان ماڵی هاووڵاتییان.

لەو تیرۆرکاری و هەڵکوتانەى پۆلیسی تورکدا، پۆلیسەکان دەرگای ماڵی هاووڵاتییان شکاند و کەلوپەلی ناو ماڵی هاووڵاتییانیان تێکوپێکدا و دەیان کەسیان دەستگیرکرد.

کەسە دەستگیرکراوەکان رەوانەى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش لە ناوچەی وەتەن کراون. لەبارەى ژمارەی کەسە دەستگیرکراوەکانەوە زانیارییەکى روون لە بەردەستدا نییە و هەروەها تاوەکو ئێستا هۆکاری هەڵکوتانە سەر ئەو ماڵانەش نەخراوەتەڕوو.

ژ.ت