لە بەردەم پەرلەمانی سوید چالاکی بۆ ئۆجالان ئەنجامدرا

کوردستانیان لە ستۆکهۆلم لە بەردەم بینای پەرلەمانی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییان ئەنجامدا.

کوردستانیان لەسەر داوای ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد و یەکێتیی ژنانی سارا لە دەورووبەری کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی مینتۆرگێت لە بەردەم بینای پەرلەمانى سوید کۆبوونەوە و چالاکییان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا وێنەکانى ئۆجالان بەرزکرابوونەوە و بە بەردەوامی دروشمەکانى "ئازادی بۆ ئۆجالان و پێگە بۆ کوردستان"، "ئۆجالان گەلە و گەل ئێمەین" و "پشتیوانی بۆ ئۆجالان" دەوترانەوە.

رێکخەرانی چالاکییەکە راگەیاندراوێکی رۆژنامەوانییان بۆ میدیاکانى سوید نارد و تیایدا باس لە رۆڵی گەورەی عەبدوڵا رێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە، کە لە دوورگەیى ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، بۆ ئاشتییەکى هەمیشەى لە تورکیا کردووە.

سیاسەتمەداری کورد سەنانیک ئۆنەن بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی راگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نەک تەنها بۆ تورکیا، بەڵکو بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گەرەنتیی ئاشتییە. ئۆنەن داواى لە هەموو کوردستانیان و دۆستەکانیان لە سوید کرد، کە بەشداری چالاکییەکانی ئازادی بۆ ئۆجالان ببن.

ئۆنەن لە کۆتایی وتەکانیدا راشیگەیاند، لە رۆژانی ٩ و ١٠ی تەممووز، واتە ئەمڕۆ و سبەی لە بەردەم پەرلەمانی سوید بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ چالاکیی چادر هەڵدان بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت