لە ستوکهولم بۆ ئازادی ئۆجالان چالاکیەکی دوو رۆژی دەستی پێکرد

کوردستانیان و دۆستانیان لە ستوکهولمی پایتەختی سوید بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، چالاکیەکی دوو رۆژیان دەستپێکرد.

چالاکیەکە بە هەڵدانی خێمە دەستی پێکرد و بڕیار وایە بۆ ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت.

لە ناو خێمەکەدا کە لە بەردەم باڵەخانەی پارلەمانی سوید هەڵدرایەوە، وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان هەڵواسران. هاوکات چەند پانکارێکیش کە تێیدا داوا کراوە کۆتایی بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و ئەشکەنجەدانی بهێنرێت، هەڵواسران.

لە چالاکی رۆژی یەکەمدا کە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ تا ١٦:٠٠ بەردەوام بوو، لێدوانی ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردی-سویدی کە بۆ راگەیاندنەکانی سوید نێردراوە، خوێنرایەوە.

بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، تیشک خرایە سەر ئەوەی چەندین کەسی ناوداری جیهانی وەکو پارێزەری نێلسون ماندێلا و رۆشنبیری ئەمریکی نوام چۆمسکی و چەندین رۆشنبیر و ئەکادەمیسیەن و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، لە هەوڵ و خەباتدان.

لە لێدوانەکەدا، باس لەوە کرا کە ئۆجالان لە کوردستان بناغەیەکی ئاشتی و چارەسەریەکی هەمیشەیی و دیمۆکراتیکی بۆ کێشەی کورد داناوە و ئاماژەش بەوە کرا کە گەلی کورد گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان قبول ناکات. هاوکات داوا کرا بە زووترین کات گۆشەگیری توندکراوی سەر رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێ بهێنرێت و دەبێت خانەوادە و پارێزەرانی ئۆجالان، بتوانن چاوپێکەوتنی لەگەڵدا ئەنجام بدەن.

لە چالاکیەکەدا دروشمی "ئۆجالان گەلە، گەل ئێمەین"، "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی بۆ کوردستان"، "بژی ئۆجالان"، "پشتیوانی بۆ ئۆجالان، بۆ کوردستان" و "سوپای تورک ون بە لە کوردستان" بەرز کرانەوە.

ناوەندی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد لە ستوکهولم رایگەیاند، چالاکیەکەیان سبەینێ واتە ١٠ تەموزیش بەردەوام دەبێت و کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٦:٠٠ دەخایەنێت. هەروەها بانگەوازیەکیش ئاڕاستەی کوردستان و دۆستانیان کرا کە بۆ ئازادی ئۆجالان روو لە شوێنی چالاکیەکە بکەن.

ز.ش