ساروخان ئولوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و باسی لە پرسەکانی ڕۆژەڤ کرد.
ئولوچ رایگەیاند هاوسەرۆکی شارەوانی گیادینی هەدەپە بەتول یاشار دەستگیرکراوە و ئەوەش ئامادەکاریە بۆ دامەزراندنی قەیوم.
ئولوچ وتی،" ١١ شارەوانی ئێمە مابوون، ئیمە دەزانین قەیوم لە جێگەی ئەوانیش دادەمەزرێنن. بۆچی هێرشیان کردە سەر شارەوانی گیادین.؟ لەبەرئەوەی هەفتەی ڕابردوو بۆ گەل و ژنان کاری زۆر باش کرابوو. هەفەتەی رابردوو بازاری ڕەنجی ژنان کرایەوە. پڕۆژەی ناوەندی شارەوانی ژنان دەستیپێکردبوو. ئەوە بە تەنها دوژمنایەتیکردن هەدەپە نییە. دوژمنایەتی ئەو شارەوانیانەیە کە ژنان تێیایدا کار دەکەن و سوودی لێوەردەگرن. یەکەم کاری قەیوومەکان داگرتنی تابلوی کوردیە و کاری دووەم کۆتاییهێنان بە کاری ژنانە."
ف.ق