پارێزەران بۆ بینینی ئۆجالان داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی چاویان بە بەریگرتەکەیان بکەوێت لە دوورگەی ئیمرالی، داواکارییان پێشکەش کرد.

ئەمڕۆ هەریەک لە پارێزەران ڕازییە تورگوت، ڕێزان سارجا، سەربای کۆکلو و ئیبراهیم بلمەز، بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمرالی و بینینی عەبدوڵا ئوجالان ڕێبەری گەلی کورد، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا کرد.

جێگای ئاماژەیە، لە ٧ی مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٩ـەوە تا ئێستا، ٨٢ داواکاریی پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ڕەتکراوەتەوە.

ز.ش