پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی بەرپرسانیان کرد.

رێزان ساریجا، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کۆکلو و رزاییە تورگوت پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کرد بۆ ئەوەى چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.

پارێزەران لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا ٨٦ جار سەردانی بەرپرسانیان کردووە بۆ ئەوەى بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، بەڵام لەلایەن بەرپرسانەوە هیچ وەڵامێک بە داواکانیان نەدراوەتەوە.

ژ.ت