پۆلیسی تورک لە ئەدەنە و مێرسین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان

پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک لە شارەکانی ئەدەنە و مێرسین هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان. لەو هەڵکوتانەى پۆلیسدا چەندین کەس دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکان ئەو هەڵکوتانە لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری ئەدەنەدا بووە.

لەو هەڵکوتانەدا پۆلیس دەرگای ماڵی هاووڵاتییانیان شکاند و چوونە ناو ماڵەکان و بۆ ماوەیەکى زۆر لە ماڵەکاندا دەستیان بە پشکینین کرد و هەموو کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان تێک و پێکدا.

پۆلیسەکان لەو هەڵکوتانەیاندا دەستیان بەسەر چەندین کتێب، گۆڤار و کەلوپەلی دیجیتاڵیی هاووڵاتییاندا گرت.

هەروەها پۆلیسەکان ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتییان دەستگیرکردووە و توندوتیژیشیان بەرامبەر هاووڵاتییان ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکان ١٧ کەس بڕیاری دەستگیرکردنیان هەبووە، بەڵام تا ئێستا روون نەبوەتەوە چەند کەس لەو ١٧ کەسە دەستگیرکراون.
ژ.ت