ژنانی کورد لە مۆسکۆ یادی شەهیدانی ١٤ی تەموزی کردەوە

کوردانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، لە ماڵی کوردان یادی شەهیدانی ١٤ی تەموزی کردەوە. دوای کۆبوونەوەکە لەسەر ناوی کوردان نوێنەرانی ڕیکخستنەکانی ژنانی کورد ڕاگەیەنراو خوێنرانەوە.

کوردان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، لە ماڵی کوردان یادی شەهیدانی ١٤ی تەموزی کردەوە. لەسەر ناوی رێکخراوی ڤیانی ژنانی کورد، تارا قادر ڕایگەیاند کە ئەوان بەڕێزەوە یادی شەهیدانی ١٤ی تەموز دەکەنەوە وتی،"تێکۆشان و بەرخۆدانی پەکەکە کە بە واتای ڕوحی بەرخۆدان دێت و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد خوڵقاندووەیەتی، ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی کوردستان و جیهان بەردەوامە. بەرخۆدانی ١٤ی تەموز بە واتای هەستانەوەی گەلی کورد و گەشکردنی تێکۆشان دێت. بەرخۆدانی کەمال پیر، محەمەد خەیری دوورمووش، ئاکیف یڵماز و عەلی چیچەک ئەمڕۆش بەردەوامە و لە سایەی ئەم بەرخۆدانەوە بە هەزاران شۆڕشگێری کورد لەدژی تەسلیمیەت تێکۆشانیان گەش کرد."

تارا قادر ڕاشیگەیاند کە بە پەسەندکردنی هێزەکانی جیهان و پشتگیری ئەوان ئەمڕۆ دەوڵەتی فاشیستی تورک هەڵمەتێکی تری هێرشەکانی بەردەوامی پێدەدات و شۆرشگێرانی کوردیش بەرانبەر ئەوە بەرخۆدان دەکەن و بانگەوازی لە ڕای گشتی جیهانیش کرد کە لە بەرانبەر ئەم هێرشانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست دەرببڕن.

ف.ق