کوەیت ٧ کەسی لەسێدارەدا

لە کوەیت ٧ کەس لەسێدارەدران. لەساڵی ٢٠١٧ەوە یەکەم جار سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتەدا جێبەجێبکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دادوەری کوەیت ٧ کەس کە دووانیان ژنن بە تاوانی کوشتن سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.

راگەیەندرا کە ژنێکی کوەیتی، ژنێکی ئەسیوپی، سێ پیاوی کوەیتی، پیاوێکی سوری و پیاوێکی پاکستانی لەسێدارەدراون.

دوایین جار لە ساڵی ٢٠١٧دا ٧ کەس کە یەکێکیان سەر بە خێزانی شاهانە بوو بە هۆی چەند تاوانێکەوە لە سێدارەدرابوون.

لەناوچەی کەنداو تائێستاش سزای لەسێدارەدان کاری پێدەکرێت. لە سعودیە لە مانگی ئاداردا تەنیا لە یەک رۆژدا ٨١ کەس لە سێدارەدرابوون.

هـ . ب