ژمارەی کوژراوەکانی راپەرینی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتە ٣٠٤ کەس

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون، گەیشتووتە زیاتر لە ٣٠٤ کەس، کە ٤١ کەسیان منداڵ و ٢٤یان ژنن.

رێکخراوەکە دەشڵێت، کوژراوەکان لە ٢٢ پارێزگان و زۆرترین کوژراوەکانیش لە سیستان و بەلوچستان، مازەندەران، تاران، سنە و گیلان بووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئێراندا کوژراون، بۆ زیاتر لە ٣٠٤ کەس زیادیکردووە، کە ٤١ کەسیان منداڵ و ٢٤یان ژن بوون.

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە نویترین ڕاگەیەندراویدا بڵاویکردەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژی هەینیدا هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران بە تەقاندنی گولەی راستی لە شاری خاش لانیکەم ١٦ خۆپیشاندەریان کوشتووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەو ٣٠٤ خۆپیشاندەرە کوژراوەی ناسنامەکانیان پشتڕاست کراوەتەوە، ٤١ کەسیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە کە ٩ کەسیان کچن و ٣ کەسیان منداڵی ئەفغانی بوون.

ئەوەشی ڕونکردوەتەوە تا ئێستا کوژراوان لە ٢٢ پارێزگای جیاوازەوە تۆمارکراون و زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، مازەندەران، تاران، سنە و گیلان بووە.

ئاشکراشیکردووە، زۆرێک لە بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەنیازن لە داهاتوودا سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن و تۆقاندنی ناڕەزایەتیەکان سود وەربگرن.

ف.ق